عن أبي كبشة عمرو بن سعد الأنماري رضي الله عنه مرفوعاً: «ثلاثة أقسم عليهن، وأحدثكم حديثاً فاحفظوه: ما نقص مال عبد من صدقة، ولا ظلم عبد مظلمة صبر عليها إلا زاده الله عزًا، ولا فتح عبد باب مسألة إلا فتح الله عليه باب فقر -أو كلمة نحوها- وأحدثكم حديثًا فاحفظوه»، قال: «إنما الدنيا لأربعة نفر: عبد رزقه الله مالاً وعلمًا، فهو يتقي فيه ربه، ويَصِلُ فيه رحمه، ويعلم لله فيه حقًا، فهذا بأفضل المنازل. وعبد رزقه الله علما، ولم يرزقه مالاً، فهو صادق النية، يقول: لو أن لي مالا لَعَمِلْتُ بعمل فلان، فهو بنيته، فأجرهما سواء. وعبد رزقه الله مالاً، ولم يرزقه علما، فهو يخبط في ماله بغير علم، لا يتقي فيه ربه، ولا يصل فيه رحمه، ولا يعلم لله فيه حقًا، فهذا بأخبث المنازل. وعبد لم يرزقه الله مالاً ولا علمًا، فهو يقول: لو أن لي مالا لعملت فيه بعمل فلان، فهو بنيته، فوزرهما سواء».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی کەبشە عەمرو کوڕی سەعدی ئەنماریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند دەخۆم بە خواى گەورە سەبارەت بە سێ شت کە پێتان دەڵێم و لەبەری بکەن: پارە بە بەخشین کەم ناکات، وهەربەندەیەک ستەمێکی لێبکرێت وئارام بگرێت لەسەر ستەمەکە ئەوا خواى گەورە زیاتر شکۆداری دەکات، و هەربەندەیەک دەرگای داوا کردن (لە خەڵکی) بکاتەوە ئەوا خواى گەورە دەرگای هەژاری لەسەر دەکاتەوە، وقسەیەکتان پێدەڵێم لەبەری بکەن» فەرمووی: «ئەم دونیایە بۆ چوار (کۆمەڵە) لە خەڵکی: بەندەیەک خواى گەورە سامان وزانستی (شەرعی) پێبەخشی بێت، بۆیە لە خودا دەترسێت (تەقوادارە) وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، ودەزانێت خودا مافی هەیە بەسەریەوە لەو شتانەدا، ئەمە باشترین پلەیە، وبەندەیەک خواى گەورە زانستی (شەرعی) پێی بەخشیووە بەڵام سامانی پێنەبەخشیووە، نیەتی ڕاستگۆیە، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى فڵانم دەکرد، بەگوێرەی نیەتەکەیەتی، پاداشتیان وەکو یەکە. وبەندەیەک خواى گەورە سامانی پێبەخشووە بەڵام زانستی (شەرعی) پێی نەبەخشیووە، بۆیە سامانەکەى بە فیڕۆ دەدات بە بێ زانست، لە خودا ناترسێت وپەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت، مافی خودا نازانێت (سەبارەت بەوەى پێی بەخشیووە)، ئەمە خراپترین پلەیە. وبەندەیەک خواى گەورە نە سامانی پێبەخشووە نە زانستی (شەرعی)، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى فڵانم دەکرد (لە خراپەکاریدا)، ئەوان لە تاواندا یەکسانن».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

سێ سیفەت وتایبەتمەندی هەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی لەسەریان خواردووە، وپاشان شتێکی تری بۆیان باسکرد، ئەم سیفەت وتایبەتمەندیانەش بریتین لە: 1- (پارە بە بەخشین کەم ناکات): واتا بەرەکەتی پارەکە زیاد دەکات ئەمیش بەهۆی خێرکردن وبەخشینەوە. 2- (وهەربەندەیەک ستەمێکی لێبکرێت وئارام بگرێت لەسەر ستەمەکە ئەوا خواى گەورە زیاتر شکۆداری دەکات): هەرستەمێک بێت ئەگەر جۆرێک لە زەلیلکردنی تێدا بێت ئەوا خواى گەورە شکۆدار وسەربەرزی دەکات وستەمکار سەرشۆڕ دەکات لە دونیا وقیامەتدا ئەگەرچیش لە دونیادا نەیبینێت بەڵام لە ڕاستیدا سەرشۆڕە چونکە سزا لە پێشیدایە لە قیامەت. 3- (و هەربەندەیەک دەرگای داوا کردن -لە خەڵکی- بکاتەوە ئەوا خواى گەورە دەرگای هەژاری لەسەر دەکاتەوە): واتا داوا لە خەڵکی بکات وسواڵ بکات نەک بەهۆی پێویست بوونیەوە بەڵکو بەهۆی ئەوەى زیاتر دەوڵەمەند بێت ئەوا خودا زیاتر هەژاری دەکات بەوەى دەرگای پێویست بوون لە لایەکی ترەوە لەسەری دەکاتەوە یان نیعمەتێکی لێدەسێنێتەوە. وپاشان باسی چوار جۆر لە خەڵکی کرد: 1- (بەندەیەک خواى گەورە سامان وزانستی -شەرعی- پێبەخشی بێت، بۆیە لە خودا دەترسێت -تەقوادارە- وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت): واتا لە خودا دەترسێت وئەم سامانە بەو شێوەیە خەرجدەکات کە خودا پێی ڕازییە ولە شتێک خەرجی ناکات کە ببێتە هۆی توڕەبوونی خودا، وکردەوە بەو زانستە دەکات کە هەیەتی، وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، ئەمە باشترین پلەیە. 2- وبەندەیەک خواى گەورە زانستی -شەرعی- پێی بەخشیووە بەڵام سامانی پێنەبەخشیووە، نیەتی ڕاستگۆیە، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى فڵان کەسی یەکەمم دەکرد، بەگوێرەی نیەتەکەیەتی، پاداشتیان یەکسانە. 3- (وبەندەیەک خواى گەورە سامانی پێبەخشووە بەڵام زانستی -شەرعی- پێی نەبەخشیووە): بۆیە پارەکەى بە بێ زانست خەرجدەکات وگوێ بەوە نادات خودا پێی ڕازییە یان نا، ولە خودا ناترسێت لەم خەرجکردنەدا، وپەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت، وگوێ بە مافەکانى خودا نادات سەبارەت بەو شتانەى پێی بەخشیووە، ئەمە لە خراپترینی پلەکانە. 4- وبەندەیەک خواى گەورە نە سامانی پێبەخشووە نە زانستی -شەرعی-، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى کەسی سێیەمم دەکرد (لە خراپەکاریدا)، ئەوان لە تاواندا یەکسانن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر