عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه مرفوعاً: "الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، وما منا إلا، ولكنَّ الله يُذْهِبُهُ بالتوكل".
(وما منا إلا، ولكنَّ الله يُذْهِبُهُ بالتوكل) من قول ابن مسعود وليس مرفوعًا.
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕ بوون بە (شوم بوون) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە نایهڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو».
«هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕ بوون بە (شوم بوون) نەیەتە نێو دڵیەوە»، ئەمە وتەی ئیبن مەسعودە وبەشێک نییە لە فەرموودەکە.
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵدەدات ودووبارەی دەکاتەوە بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکەی لە دڵدا جێگیر بێت، شومیەتی شیرکە، شومیەتی -ئەو شتەیە کە وا لە کەسێک بکات شتێک ئەنجامبدات یان واز لە ئەنجامدانی شتێک بهێنێت-، چونکە شومیەتی دەبێتە هۆی ئەوەی دڵ پەیوەست بێت بە جگە لە خوای گەورە وگومانی خراپ ببرێت بە خوای گەورە. وئیبن مەسعود دەڵێت: هیچ کەسێک نیە لە ئێمە کە شتێک لە شومیەتی نەیە ناو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە ئەم شومیەتیە لا دەبات بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو، وئەم باسکردنەی ئیبن مەسعود بۆ ڕوونکردنەوە وباسکردنی چارەسەر ئەگەر شتێک لە باوەڕ بوون بە شومیەتی هاتە نێو دڵەوە، وهەروەها نیشانەی سادەیی ئیبن مەسعود وبە گەورەدانانى ئەم تاوانەیە.