عن عثمان رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 5027]
المزيــد ...

لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وخەڵکی فێری قورئان دەکەن».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 5027]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە باشترین مسوڵمان وبەرزترینیان لەپلەوپایەدا ئەوەیانە: کە قورئان فێر دەبێت ؛ لە خوێندنەوەى -تەرتیلی- وتەفسیری و لەبەرکردنی وتێگەیشتنی، وهەروەها ئەو زانستەى هەیەتی کردەوەى پێدەکات وفێری خەڵکی تری دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى پلەوپایە ومەزنی قورئان، وباشترین قسەیە ؛ چونکە قسەی خواى گەورەیە.
  2. خێرترین وباشترین فێرخوازەکان ئەوانەن کە خەڵکى تریش فێر دەکەن ؛ نەک ئەوانەى تەنها سوودیان بۆ خۆیان هەیە.
  3. فێربوون وفێرکردنی قورئان ؛ خوێندنەوە -تیلاوە- ومانا وحوکمەکانیش دەگرێتەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر