عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «اللهم إني أعوذ بك من العَجْزِ، والكَسَلِ، وَالجُبْنِ، والهَرَمِ، والبخل، وأعوذ بك من عذاب القبر، وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات». وفي رواية: «وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ».
[صحيح] - [متفق عليه. والرواية الثانية رواها البخاري دون مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو (لە نزایەکیدا): «(اللهم إني أعوذ بك من العجز، والكسل، وَالجُبْنِ، والهَرَمِ، والبخل، وأعوذ بك من عذاب القبر، وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات)*»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «(وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ)**». *(واته: خودایە؛ بێدەسەڵاتی وتەمبەڵی وترسنۆكی وپیری وڕەزیلی، وپەنا بە تۆ دەگرم لە سزای نێو گۆڕ، وپەنا بە تۆ دەگرم لە فیتنە وتاقیکرنەوەى ژیان و مردن -كاتی سەرەمەرگ وپرسیارەكانی ناو گۆڕ-)، **(واتە: وە پەنا بە تۆ دەگرم لە زاڵبوونی قەرز بەسەرمدا، وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە لەو فەرموودانەى پێغەمبەرە -صلى الله عليه وسلم- کە بە -جوامع الکلم- ناسراوە (واتە: هەندێک وشەى کەمە فەرموودەکە بەڵام گەلێک واتا ونهێنی زۆری تێدایە)، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پەنای بە خواى گەورە گرت لە کۆمەڵێک بەڵا وزیان وناخۆشی کە ڕێگرن لە نزیکبوونەوەى بەندە لە پەروەردگاری، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پەنای بە خواى گەورە گرت لە: (العجز، والكسل:بێدەسەڵاتی وتەمبەڵی): ئەم دووانە هاوەڵن ڕێگرن لە جوڵە وکردەوە ئەنجامدان ئەمیش بەهۆی لاوازی هیمەت وویست؛ پێی دەووترێت (الکسل:تەمەڵی)، کەسی تەمەڵ لاوازترینی مرۆڤەکانە کە ویست وئیرادەتی نییە بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک، وئەگەر مرۆڤ هیمەت و ویستی هەبوو بەڵام تواناى لاشەی نەبوو پێی دەووترێت (العجز:بێدەسەڵاتی ولاوازى) . (وَالجُبْنِ، والهَرَمِ، والبخل:وترسنۆكی وپیری وڕەزیلی): ترسنۆکی وڕەزیلی ڕێگرن دەبن لە پێش مرۆڤ لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک ودڵ لاواز دەکەن بۆیە فەرمان بە چاکە ناکات ونەهی لە خراپە ناکات ئەمیش بەهۆی خراپی ولاوازی دڵیەوە، ودڵی پەیوەستە بە بوونەوەرەکان ودوورە لە خواى گەورە، وڕەزیلی وا لە مرۆڤ دەکات کە نەبەخشێت ومافى بوونەوەرەکان نەدات لە زەکات وبەخشینەکانى تر، بۆیە خواى گەورە ڕقی لێدەبێتەوە وهەروەها خەڵکیش ڕقیان لێی دەبێتەوە، وپیری: کاتێک مرۆڤ دەگاتە لاوازترینی تەمەنی؛ زۆر لە هەستەکانى لە دەست دەدات، ولاشەی لاواز دەبێت، وناتوانێت وەکو پێویست خودا بپەرستێت -سبحانه وتعالى-، وناتوانێت وەکو پێویست سوود بە خێزانەکەى بگەیەنێت. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: (وأعوذ بك من عذاب القبر: خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە سزای نێو گۆڕ): وسزای گۆڕ هەقیقەت وڕاستییە، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕێنموێنی کردووین بۆئەوەى پەنا بە خودا بگرین لە سزای گۆڕ لە هەموو نوێژێکدا. (وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات:وخودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە فیتنە وتاقیکرنەوەى ژیان و مردن -كاتی سەرەمەرگ وپرسیارەكانی ناو گۆڕ-): بۆئەوەى پەناگرتنی بە خواى گەورە، هەردوو ژیانەکە بگرێتەوە، فیتنە وتاقیکردنەوەى دونیا بریتیە لە ناخۆشیەکانى وبەڵا وناڕەحەتیەکانی، وفیتەنى مردن بریتیە لەوەى مرۆڤ بترسێت لەوەى کۆتا ساتەکانى ژیانی لەسەر خراپە بێت و لەسەر خراپەکاری وبێباوەڕی بمرێت، وهەروەها تاقیکردنەوەى دوو فریشتەکە لە نێو گۆڕدا. ولە گێڕانەوەیەکدا پەنای بە خواى گەورە گرت لە: (وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ: وە پەنا بە تۆ دەگرم لە زاڵبوونی قەرز بەسەرمدا، وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان): واتا ناڕەحەت بوونی ژیانم بەهۆی قەرزداریەوە، وهەروەها دەسەڵات وستەمی پیاوان لە دژم بە ناهەقی وستەم.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر