+ -

عَنْ عَلِيٍّ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«قُلِ اللهُمَّ اهْدِنِي وَسَدِّدْنِي، وَاذْكُرْ بِالْهُدَى هِدَايَتَكَ الطَّرِيقَ، وَالسَّدَادِ سَدَادَ السَّهْمِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2725]
المزيــد ...

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووم:
«بڵێ: (قُلِ اللهُمَّ اهْدِنِي وَسَدِّدْنِي)^، كاتێك داوای هیدایەت دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی هیدایەت وڕێنموێنی بكرێیت بۆ ڕێگای ڕاست، وكاتێك داوای -جێگیربوون وڕاستڕەوی (السداد)- دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی پابەندی ڕێگای ڕاست بیت وەكو ڕێكی وڕاستی تیر». ^(واتە خودایە داواى هیدایەت وجێگربوون وبەردەوامیم لە تۆ دەکەم لەسەر ڕێگای ڕاست -لەسەر ئیستیقامەت-)

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2725]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- كە داوا لە خوای گەورە بكات وبڵێت: (اللهُمَّ اهْدِنِي:خودایە داوای هیدایەتت لێدەكەم)؛ ڕێنموێنیم بكە وڕێنیشاندەرەم بە، (وَسَدِّدْنِي:وجێگر وبەردەوامیم پێببەخشە)؛ سەركەوتوو بم، وبم كە بە كەسێكی ڕاستڕەو لە هەموو كاروبارەكانمدا.
(الهُدَى:هیدایەت): بریتیە لە ناسینی هەق بە وردی وگشتی، وڕێنموێنی كردن بۆ شوێنكەوتنی لە ناخ وئاشكرادا.
(السّداد:جێگیری وبەردەوامی): بریتیە لە سەركەوتن وڕێكڕەوی لە هەموو كاروبارێكدا بەشێوەیەك بەپێی هەق بێت، ئەمیش ڕێگای ڕاستە لە قسە وكردەوە وبیروباوەڕدا.
چونكە شتی واتایی بە خستنەڕووی لە شێوەی هەستپێكراودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە؛ بۆیە لەبیرت بێت كاتێك ئەم نزایە دەكەیت: (هیدایەت: بریتیە لە هیدایەتدانت بۆ ڕێگای ڕاست)؛ بە دڵتەوە ئامادە بە لەكاتێكدا داوای هیدایەت وڕێنموێنی دەكەیت وەكو ڕێنیشاندانی ئەو كەسەی سەفەر دەكات، لانادات لەسەر ڕێگاكەی بەلای ڕاست وچەپدا؛ ئەمیش بۆئەوەی ڕێگاكە ون نەكات، وبەم شێوەیە سەلامەت دەبێت و بەخێرایی دەگات بە مەبەستەكەی.
(جێگیری: وەكو ڕێكی وجێگیری تیرە)؛ كاتێك تیرێك دەهاوێژیت تێبینی ئەوە دەكەیت بە خێرایی دەگاتە ئامانج ودەیپێكێت، تیرهاوێژ ئەگەر تیر بۆ شتێك بهاوێژێت ئەوا تیرەكە لە مەبەستەكەی نزیك دەكاتەوە، بەهەمان شێوە داوا لە خوای گەورە دەكەیت -سبحانه وتعالی- كە ئەو جێگیری وڕاستڕەویەی لە نیەتتدایە وەكو تیر بێت؛ بۆیە لە نزاكەتدا داوای لوتكەی هیدایەت وڕاستڕەوی وجێگیری دەكەیت.
ئەم واتیایە لە دڵتدا ئامادە بكە كاتێك داوای جێگیری وڕاستڕەوی لە خودا دەكەیت؛ هاوشێوەی ئەوەی بەكاریدەهێنێت لەكاتی هاویشتندا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بانگخواز دەبێت بەپەرۆش بێت لەسەر چاككردن ودامەزراوەیی كردەوەكەی ئەمیش بە شوێنكەوتنی سونەت ودڵسۆزی لە نیەتدا.
  2. سوننەتە نزا كردن بەم وشە گشتگیرانە چونكە كۆی داواكردنی تێدایە بۆ ڕێنموێنی -هیدایەت- وجێگری.
  3. دەبێت بەندە هانا بۆ خوای گەورە ببات -سبحانه وتعالی- لە هەموو كاروبارێكیدا.
  4. هێنانەوەی نمونەكان لەكاتی فێركردندا.
  5. داواكردنی هیدایەت وچاكبوونی حاڵ، وبەردەوام بوون لەسەری وبێ ئاگا نەبوون لەم نزایە هێندەی چاوتروكانێكیش بۆئەوەی سەرەنجامی چاك بێت، كاتێك دەفەرموێت: (داوای هیدایەت لە تۆ دەكەم)؛ بەوەی لەسەر ڕێگای هیدایەت بێت، وكاتێك دەفەرموێت: (جێگیر ودامەرزاوم بكە)؛ بەوەی ڕێگای ڕاست بپێكێت وتووشی لادان نەبێت لە هیدایەت پاش ئەوەی پێی گەیشت.
  6. نزاكار پێویستە گرنگی بە نزاكەی بدات، وبیر لە مانای نزاكان بكاتەوە لە دڵیدا؛ چونكە ئەمە نزیكتری دەكاتەوە لە وەڵامدانەوە.
زیاتر