عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما مرفوعاً: نهى النبي صلى الله عليه وسلم عن المُخَابَرَةِ والمُحَاقَلَةِ، وعن المُزَابنة، وعن بيع الثَّمَرَة حتى يَبدُو صَلاحُها، وأن لا تبُاع إلا بالدينار والدرهم، إلا العَرَايَا.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە: لە (موخابەرە:المخابرة)* و(موحالەقە:المحالقة)** ولە (موزابەنە:المزابنة)^، ولە فرۆشتنی بەروبووم هەتاوەکو گونجاو دەبێت بۆ خواردن، هەروەها نابێت بفرۆشرێن مەگەر بەرامبەر دینار ودرهەم نەبێت جگە لە حاڵەتی (عەرایا:العرایا)^^ نەبێت». *(-موخابەرە:المخابرة- // واتە: کارکردن بۆ کەسێک بەرامبەر ئەوەى خاوەنەکەى بەشێک لە بەروبوومی شوێنێکی دیاریکراوی کێڵگەکەی وەکو کرێ پێببەخشێت)، **(-موحالەقە:المحالقة- // واتە: واتە فرۆشتنی دانەوێڵەیەک لە نێو گوڵەکەیدا بێت ودرەو نەکرا بێت یان هەر بەرووبومێکی تر کە نەکرابێتەوە لە دارەکەى بەرامبەر دانەوێڵەیەکی خاوێنی وشکی کە درەو کراوە وجیاکراوە یان بەروبوومەکە لە دارەکە کراوەتەوە وجیاکراوەتەوە)، ^(-موزابەنە:المزابنة- // واتە: فرۆشتنی خورما يان بەرووبوومێکی تر کە لەسەر قەدی دارەکەیە ونەکراوەتەوە بەرامبەر خورما یان بەرووبوومێکی تری کە کراوەتەوە بە کێشان)، ^^(-عەرایا:العرایا- // واتە: فرۆشتنی خورمای پێگەیشتوو بەرامبەر بە خورمایەک جۆرەکەى کەمتر بێت لە ڕووی چۆنێتیەوە -پاش ئەوەى نرخەکەى دەزاندرێت بە خەمڵاندن یان زۆرینەى گومان-؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوخسەتی پێداوە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە چەند جۆرە فرۆشتنێک کە پەیوەستە بە بەرووبومەکان چونکە زیانی هەیە بۆ هەردوو لایەن یان یەکێکیان، ولەو فرۆشتنە نەهی لێکراوانەش: (موخابەرە:المخابرة): ئەمیش بریتیە لە بە کرێگرتنی زەوییەک یان کارکردن بۆ کەسێک بەرامبەر ئەوەى خاوەنەکەى بەشێک لە بەروبوومی شوێنێکی دیاریکراوی کێڵگەکەی وەکو کرێ ببەخشێت بە کرێکارەکە یان ئەو کەسەی زەوییەکەى بە کرێ گرتووە. وهەروەها نەهی کردووە لە (موحالەقە:المحالقة): واتە فرۆشتنی دانەوێڵەیەک لە نێو گوڵەکەیدا بێت ودرەو نەکرا بێت یان هەر بەرووبومێکی تر کە نەکرابێتەوە لە دارەکەى بەرامبەر دانەوێڵەیەکی خاوێنی وشکی کە درەو کراوە وجیاکراوە یان بەروبوومەکە لە دارەکە کراوەتەوە وجیاکراوەتەوە. نەهی کردووە لە (موزابەنە:المزابنة): واتە فرۆشتنی خورما یان بەرووبوومێکی تر لەسەر قەدی دارەکە نەکراوەتەوە بەرامبەر خورما یان بەرووبوومی تری کراوە بە کێشان. وهەروەها نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەروبووم هەتاوەکو گونجاو دەبێت بۆ خواردن، هەروەها نابێت بفرۆشرێن مەگەر بەرامبەر دینار ودرهەم نەبێت جگە لە حاڵەتی (عەرایا:العرایا) ئەمیش بریتیە لە فرۆشتنی خورمای پێگەیشتوو بەرامبەر هەر جۆرێکی تر لە خورما بە مەرجێک: -پاش ئەوەى نرخەکەى دەزاندرێت بە خەمڵاندن یان زۆرینەى گومان-، وهەروەها کێشی خورماکە پێنج وسق* یان کەمتر بێت؛ چونکە لە فەرموودەی تردا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوخسەتی پێداوە. *(پێنج وسق دەکاتە 612 کگم)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر