عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعاً: «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن الْمُنَابَذَةِ-وهي طرح الرجل ثوبه بالبيع إلى الرجل قبل أن يقلبه، أو ينظر إليه-، ونهى عن الْمُلَامَسَةِ -والملامسة: لمس الرجل الثوب ولا ينظر إليه-».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە (مونابەزە - المنابذة) ئەمیش بریتیە لەوەى کەسێک جلێک دەفرۆشێت بە کەسێکی تر پێش ئەوەى کڕیارەکە جلەکە هەڵگێڕێتەوە وسەیری بکات وتاقیبکاتەوە، ونەهی کردووە لە (مولامەسە - الملامسة) کە ئەمیش بریتیە لەوەى کەسێک جلێک بکڕێت یان بیگۆڕێتەوە لەگەڵ کەسێکی تر تەنها دەستی لێبدات بە بێ ئەوەى سەیری بکات وبیپشکنێت وتاقیبکاتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنێک کە غەرەر (زیان وگومان وشتی شاراوەی) تێدا بێت، چونکە لەوەیە ئەم جۆرە فرۆشتنە زیان بە یەکێک لە دوو لایەنی گرێبەستەکە بدات ئەمیش بە هۆی بوونی نادادپەروەریەک (ستەمێک) لە فرۆشتنەکەدا. لە کاتێکدا ئەم غەرەرە ڕوودەدات ئەگەر شتومەکەکە نەزانراو (ناڕوون) بێت بۆ فرۆشیارەکە یان کڕیارەکە یان هەردوویان. لێرەدا باسی (مونابەزە - المنابذة) کراوە؛ کاتێک فرۆشیار جلێک (شتومەکێک) دەفرۆشێت ونرخەکەى وەردەگرێت وگرێبەستەکە ڕوودەدات بە بێ ئەوەى کڕیارەکە سەیری جلەکە بکات وتاقیبکاتەوە. بە هەمان شێوە (مولامەسە - الملامسة) نەهی لێکراوە کە ئەمیش بە هەمان شێوەى ئەوەى پێشووە بەڵام لێرەدا کڕیار تەنها دەست لە جلەکە (شتومەکەکە) دەدات وسەیری ناکات ونایپشکنێت وتاقی ناکاتەوە. ئەم دوو جۆرە فرۆشتن وکڕینە جێگای گومان وفێڵن بۆیە نەهیان لێکراوە چونکە شتومەکەکە دەفرۆشرێت بە بێ بەدەستهێنانى سوودێک بۆ کڕیارەکە. ولەوەیە هەردوولا زیان یان قازانج بکەن بۆیە ئەمیش دەچێتە نێو بابەتی (قومارەوە) کە لە شەریعەتدا حەرامکراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر