عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما قال: «نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن تُتَلَقَّى الرُّكْبَانُ، وأن يبيع حاضرٌ لِبَادٍ، قال: فقلت لابن عباس: ما قوله حاضرٌ لِبَادٍ؟ قال: لا يكون له سِمْسَارًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانەکان لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان)، و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی دەکات لە چەند جۆرێکی دیاریکراو فرۆشتن، چونکە زیانی هەسە بۆ سەر کڕیار وفرۆشیار یان جگە لە ئەوان: 1/ نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانان (ئەوانەى دێن شتومەکانیان بفرۆشن -لە خواردن وئاژەڵەکان- لە ناو شارێکدا یان هەر شوێنێکی تردا) لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان وکڕینی شتومەکەکانیان)؛ پێش ئەوەى ئەو بازرگانانە بگەن بە بازاڕەکان، چونکە سەبارەت بە نرخی شتومەکەکان نازانن لەوەیە تووشی زیان ببن لە نرخ ودەستکەوتەکانیاندا، کە لە پێناو بەدەستهێنان وفرۆشتنیان ماندوو بوون وتووشی مەترسی بوون؛ و بۆئەوەى نەکرێتە پاروویەکی ئاسان بە دەمی ئەوانەى بە هیچ شێوەیەک ماندوو نەبوون. 2/ و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)، خەڵکی شارەکە بە نرخی ئەو ڕۆژە لێی دەکڕێت وخەڵکی گوندەکە دەگەڕێتەوە لە سەفەرەکەى وئەو نرخەی دەستکەوتووە کە پێویستی بووە وهەندێک قازانجی کردووە، بەڵام خەڵکی شارەکە دێت: ودەڵێت بۆتی دەفرۆشم کاتێک نرخ شتومەکەکان زیاد دەکەن، ئەمیش بۆئەوەى خۆی قازانجی زۆری دەستبکەوێت وزیان لە خەڵکی ئەو شارە بدات وبە نرخێک بیفرۆشێت چەند هێندەى قازانجی پێویست بێت، بۆیە شەریعەت هاتووە بە پاراستنی مافى فرۆشیاری بیانی وپاراستنی مافى خەڵکی شار.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر