لیستی فەرموودەکان

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە (مونابەزە - المنابذة) ولە (مولامەسە - الملامسة)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبومەکان هەتاوەکو پێدەگەن. ووترا: پێدەگەن واتای چییە؟ فەرمووی: هەتا سوور دەبێت، چی دەکەن ئەگەر خودا بەرووبومەکانتان لێبگرێتەوە وپێتان نەبەخشێت، ئایا بۆچی یەکێکتان پارەی براکەی بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات؟
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبن وپێدەگەن، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لەم جۆرە بازرگانیە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی بەرهەمەکانى کەسی گوندنشین (کەسی دەرەی شار) بفرۆشێت لە لایەن کەسی نیشتەجێووی شارەوە، ومامەڵە بە نەجش مەکەن، ونابێت مسوڵمانێک بڕێک پارەی زیاتر بدات بۆ کڕینی شتومەکێک کە برا مسوڵمانەکەى پێش ئەو لە کڕینیدایە، ونابێت مسوڵمان بچێتە داخوازى ئافرەتێک کە برا مسوڵمانی پێش ئەو لە داخوازیدایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات وبچێت بۆ شاخێک، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بەسەر پشتیەوە وبیفرۆشێت، وخواى گەورە ڕووی بپارێزێت، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی لێی کڕی، نرخەکەی بۆی کێشا وزیاتری پێیدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک خورمایەک بفرۆشێت کە هەڵاڵکراو بێت؛ بەرهەمەکەى بۆ فرۆشیارە، مەگەر کڕیار مەرج دابنێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانەکان لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان)، و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە: لە (موخابەرە:المخابرة) و(موحالەقە:المحالقة) ولە (موزابەنە:المزابنة)، ولە فرۆشتنی بەربووم هەتاوەکو گونجاو دەبێت بۆ خواردن، هەروەها نابێت بفرۆشرێن مەگەر بەرامبەر دینار ودرهەم نەبێت جگە لە حاڵەتی (عەرایا:العرایا) نەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێت وابوو مامەڵەم لەگەڵتدا کرد بۆئەوەى وشترەکەت ببەم؟ وشتر ودرهەمەکانت ببە، هەمووی بۆ تۆیە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی