عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن بيع حَبَلِ الحَبَلَةِ ،وكان بيعا يتبايعه أهل الجاهلية، وكان الرجل يبتاع الجَزُورَ إلى أن تُنتِجَ الناقة، ثم تُنتِج التي في بطنها. قيل: إنه كان يبيع الشارف -وهي الكبيرة المسنة- بنتاج الجنين الذي في بطن ناقته.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)؛ ئەمیش جۆرە فرۆشتنێک بوو لە جاهیلیەتدا خەڵکی ئەنجامیان دەدا، پیاوێک گۆشتی وشترێکی سەربڕاوی دەکڕی (نرخەکەى نەدەدا) هەتاوەکو وشترەکەى بێچووی دەبێت، وپاشان بێچووەکەش (گەورە ببێت) وبێچووی تری ببێت». ووتراوە: (ئەم فرۆشتنە بریتیە لە): کەسێک وشترێکی بەتەمەن دەفرۆشێت بەرامبەر بێچووەکانی (بێچووى) نێو سکی وشتری کڕیارەکە (واتا: ئەو وشترە بەتەمەنە دەفرۆشێت بەرامبەر نەوەکانى ئەو بێچووەی لە نێو سکی وشتری کڕیارەکەدایە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة) لە فرۆشتنە حەرامکراوەکانە لە ئیسلامدا، ودوو ڕاڤە بۆ مانای ئەم جۆرە مامەڵە کراوە: 1/ بە مانای ڕاگرتن (هەڵپەساردن) دێت، واتا پیاوێک شتێک بفرۆشێت بە نرخێکی دواخراو بۆ ماوەیەک هەتاوەکو وشترەکەی کەسی بەرامبەر بێچووی دەبێت، وپاشان بێچووەکەش بێچووی تری دەبێت، نەهی لەم جۆرە مامەڵە کراوە چونکە ماوەی دانەوەى نرخەکە نەزانراوە، وکورتی ودرێژی ماوەکە کاریگەری هەیە لەسەر نرخەکە. 2/ بە ماناى فرۆشتنێکی شتێکی نەبوو و نەناسراوە، بۆ نمونە کەسێک شتێک دەفرۆشێت بە کەسێک بەرامبەر وەچەی بێچووی سکی وشترێک، ئەم مامەڵە نەهی لێکراوە چونکە زیانی زۆر و نادڵنیایی تێدایە، ئایا نێرە یان مێیە؟ ئایا یەک یان دوو بێچووە؟ ئایا دەمرێت یان دەمێنێت؟ وماوەی بەدەستهێنانى نەزانراوە، وئەم جۆرە فرۆشتنە نەزانراوانە، زۆر زیان وناکۆکی تێدەکەوێت. واتا مەسەلەکە چوار شێوەی هەیە: 1/ فرۆشتنی بێچووی نێو سکی وشترەکە. 2/ فرۆشتنی وەچەی بێچووی نێو سکی وشترەکە، وئەم گرێبەستە زیاتر لەوەى یەکەم نەزانراو و نەناسراوە. 3/ فرۆشتنی شتومەکەکە دوا بخات، واتا ئەو ماوەیە دوا بخات کە شتومەکەکە دەبێتە موڵکی کڕیارەکە هەتاوەکو وشترەکە بێچووی دەبێت، یان بێچووی سکی وشترەکە وەچەی دەبێت. 4/ فرۆشتنەکە کۆتایی پێهێندراوە، بەڵام بە نرخێکی دواخراو بۆ ماوەیەکی نەزانراو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر