عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إن اللهَ يَرفعُ بهذا الكِتابِ أقْواماً ويَضَعُ به آخَرِينَ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بەهۆی ئەم کتێبەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (خواى گەورە بەهۆی ئەم کتێبەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە): ماناى ئەوەیە لە خەڵکی هەیە ئەم قورئانە دەخوێنێتەوە و خواى گەورە بەهۆی قورئانەوە لە دونیا وقیامەتدا بەرزیان دەکاتەوە، وهەیانە خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا نزمیان دەکاتەوە، هەرکەسێک کردەوە بە ئەم قورئانە بکات وباوەڕی بە هەواڵەکانى نێوی هەبێت، وفەرمانەکانى جێبەجێ بکات وخۆی لە نەهی لێکراوەکان بە دوور بگرێت، وشوێنی هیدایەت وڕێنموێنیەکانى قورئان بکەوێت، وڕەوشتی بە پێی ئەو ڕەوشتە جوانانە بێت کە لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە؛ ئەوا خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا بەرزی دەکاتەوە، چونکە قورئان بنچینە وسەرچاوەى هەموو زانستێکە، وخواى گەورە دەفەرموێت: {يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} [المجادلة: 11] واتە: {خوداش پلەوپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لە ئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێبەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خودا شارەزایە بەوەی دەیکەن}، ولە قیامەتدا خواى گەورە بەهۆی قورئانەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە لە باخە پڕ نیعمەتەکاندا. ئەوانەى خواى گەورە نزمیان دەکاتەوە؛ کەسانێکن بە جوانی قورئان دەخوێننەوە، بەڵکو خۆبەگەورەزانن -پەنا بە خواى گەورە- وباوەڕیان بە هەواڵەکانى نێو قورئان نییە، وکردەوە بە حوکمەکانى قورئان ناکەن وخۆیان بە گەورەتر دەزانن لەوەى کردەوەى پێبکەن، ونکۆڵی دەکەن ئەگەر شتێک باس بکرێت لە چیرۆکەکانى پێغەمبەران وئەوانەى پێشووتر یان باسی قیامەت وهاوشێوەى ئەمانە بۆیە پەنا بە خواى گەورە گومان دەکەن لەم باسانە وباوەڕیان پێی نییە، لەوەیە حاڵەتیان بگاتە نکۆڵی کردن وبە درۆدانانى قورئان ئەگەرچیش دەیخوێننەوە، ولە حوکمەکاندا خۆیان بە گەورە دەزانن وگوێڕایەڵی فەرمانەکان نابن وخۆیان لە نەهی لێکراوەکان ناپارێزن، ئەوانە خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا نزمیان دەکاتەوە -پەنا بە خواى گەورە-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر