عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما ، قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إنَّ اللهَ لاَ يَقْبِضُ العِلْمَ انْتِزَاعاً يَنْتَزعهُ مِنَ النَّاسِ، وَلكِنْ يَقْبِضُ العِلْمَ بِقَبْضِ العُلَمَاءِ، حَتَّى إِذَا لَمْ يُبْقِ عَالِماً، اتَّخَذَ النَّاسُ رُؤُوساً جُهَّالاً، فَسُئِلُوا فَأفْتوا بِغَيْرِ عِلْمٍ، فَضَلُّوا وَأضَلُّوا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە زانست ناباتەوە بە دەرهێنانى (لە دڵی) خەڵکیدا، بەڵکو زانست دەباتەوە بە مردنی زانایان، هەتاوەکو ئەگەر هیچ زانایەکی نەهێشت، خەڵکی (کەسانی) نەزان دەکەن بە سەرداری خۆیان، پرسیاریان لێدەکرێت؛ بە بێ زانست فەتوا دەدەن، بۆیە گومڕا بوون وخەڵکیان گومڕا کرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (خواى گەورە زانست ناباتەوە): مەبەست لێرەدا زانستی شەرعیە؛ قورئان وسونەت وئەوەى پەیوەندی پێیانەوە هەیە. (بە دەرهێنانى -لە دڵی- خەڵکیدا): واتا زانست دەرناهێنێت لە نێو خەڵکیدا وبەرەو ئاسمان بەرزی بکاتەوە. (بەڵکو زانست دەباتەوە): واتا بەرزی دەکاتەوە. (بە مردنی زانایان هەتاوەکو ئەگەر هیچ زانایەکی نەهێشت): واتا کاتێک خواى گەورە هیچ زانایەک ناهێڵێت؛ بە بردنەوەى ڕۆحیان. (خەڵکی -کەسانی- نەزان دەکەن بە سەرداری خۆیان): واتا دەیانکەن بە خەلیفە ودادوەر وموفتی وئیمام وشێخ، ولە هیچ شتێک نازانن لە زانستی شەرعی وئەو بەرپرسیارێتیە. (پرسیاریان لێدەکرێت؛ بە بێ زانست فەتوا دەدەن): واتا بە نەزانى وەڵام دەدەنەوە وحوکم دەکەن. (بۆیە گومڕا بوون): واتا خۆیان گومڕا بوون. (وخەڵکیان گومڕا کرد): ئەمیش دەبێـتە هۆی ئەوەى نەزانین لە سەر زەویدا بڵاو ببێتەوە، وئەم فەرموودەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زانست هەڵدەگیرێتەوە، ولە سەر زەویدا هیچ زانایەک نامێنێت کە ڕێنموێنی خەڵکی بکات بۆ ئاینی خواى گەورە، بۆیە حاڵی ئومەت بەرەو خراپبوون دەڕوات هەتاوەکو لە پاشاندا گومڕا دەبن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر