+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه : أنّ النبيَّ صلى الله عليه وسلم أُتِيَ لَيْلَةَ أُسْرِيَ بِهِ بِقَدَحَيْنِ مِنْ خَمْرٍ وَلَبَنٍ، فَنَظَرَ إِلَيْهمَا فَأَخَذَ اللَّبَنَ. فَقَالَ جِبريل: الحَمْدُ للهِ الَّذِي هَدَاكَ لِلفِطْرَةِ لَوْ أخَذْتَ الخَمْرَ غَوَتْ أُمَّتُكَ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی ئیسرائدا دوو پەرداخی بۆ هێنرا لە مەی (ئارەق) وشیر، سەیری هەردوویانی کرد، وشیرەکەى برد. جبریل فەرمووی: «الحمد لله کە تۆی هیدایەت دا بۆ سەر فیترەت، ئەگەر (پەرداخی) مەیت ببردایە؛ ئومەتەکەت گومڕا دەبوون».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی ئیسرا ومیعراجدا -شەوڕەوی وبەرزبوونەوە- بەرەو ئاسمان؛ دوو پەرداخی پڕی بۆ هێنرا لە مەی (ئارەق) وشیر، (سەیری هەردوویانی کرد): وەکو ئەوە وابێت بژاردەى پێدرا بۆئەوەى دانەیەکیان هەڵبژێرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیلهامی پێبەخشرا بۆئەوەى پەرداخی شیرەکە هەڵبژێرێت، (وشیرەکەى برد. جبریل فەرمووی: الحمد لله کە تۆی هیدایەت دا بۆ سەر فیترەت): واتا نیشانەى ئیسلام وئیسقامەت -پابەندبوون لەسەر ڕێگای ڕاستت- هەڵبژارد، وشیر ئاماژە بوو بۆ ئەم بژاردەیە چونکە پاکە وتامی خۆشە وسەرەنجامی خواردنەوەى باشە، پێی ووت: (ئەگەر مەی -ئارەقت- هەڵبژاردایە؛ ئەوا ئومەتەکەت گومڕا دەبوون).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر