عن أبي طلحة رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لا تدخل الملائكة بَيْتَا فيه كلب ولا صُورة». عن ابن عمر رضي الله عنهما ، قال: وعد رسول الله صلى الله عليه وسلم جبريل أن يَأتِيَهُ، فَرَاثَ عليه حتى اشْتَدَّ على رسول الله صلى الله عليه وسلم فخرج فَلَقِيَهُ جبريل فَشَكَا إليه، فقال: إنا لا نَدْخُل بَيْتَا فيه كلب ولا صُورة. عن عائشة رضي الله عنها ، قالت: واعد رسول الله صلى الله عليه وسلم جبريل عليه السلام، في ساعة أن يأتيه، فجاءت تلك الساعة ولم يَأتِهِ! قالت: وكان بِيَدِه عصا، فَطَرَحَها من يَدِهِ وهو يقول: «ما يُخْلِفُ الله وَعْدَهُ ولا رُسُلُهُ» ثم التَفَتَ، فإذا جَرْوُ كلب تحت سريره. فقال: «متى دخل هذا الكلب؟» فقلت: والله ما دَرَيْتُ به، فأمر به فأخرج، فجاءه جبريل -عليه السلام- فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «وعَدْتَنِي، فَجَلَسْتُ لك ولم تَأتِني» فقال: مَنَعَنِي الكلب الذي كان في بيتك، إنا لا نَدْخُل بَيْتَا فيه كلب ولا صورة.
[صحيح] - [حديث أبي طلحة متفق عليه. حديث ابن عمر رواه البخاري. حديث عائشة رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی تەڵحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت». ولە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جبریل -علیه السلام پەیمانیدا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە سەردانى بکات، بەڵام لە سەردانیەکەى دواکەوت وئەمیش بووە هۆی ناڕەحەتی بە لای پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک هاتە دەرەوەى ماڵەکەی گەیشت بە جبریل، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرد سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی، وئەویش (جبریل) وەڵامی دایەوە وفەرمووی: «ئێمە ناچینە ماڵێکەوە ئەگەر ئەگەر سەگ یان وێنەى تێدا بێت». ولە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جبریل -علیه السلام- پەیمانیدا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە سەردانى بکات لە کاتێکی دیاریکراودا، کاتەکە هات وجبریل سەردانى نەکرد! و(عائیشە) دەڵێت: گۆچانێک بە دەستیەوە بوو، فڕێی دا و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودا پەیمان خۆی ناشکێنێت ونێردراوانیشی بەهەمان شێوە» پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاوڕی دایەوە بینی توڵە سەگێک لە ژێر قەروێڵەکەیەتی. فەرمووی: «کەی ئەم سەگە هاتە ژوورەوە؟»، (عائیشە دەڵێت:) ووتم: والله، نازانم، پاشان فەرمانیکرد ودەرکرا، دەستبەجێ پاش ئەوەى سەگەکە دەرکرا؛ جبریل -علیه السلام- هاتە ژوورەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پەیمانت پێدام، دانیشتم بەڵام تۆ نەهاتیت»، (جبریل) ووتی: «ئەو سەگە ڕێگر بوو لەوەى بێمە ژوورەوە، ئێمە ناچینە ماڵێکەوە کە سەگ یان وێنەى تێدا بێت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: فریشتەکان بوونەوەری پاک وچاکەکارن، وبەندەى ڕێزدار وهەڵبژێردراون، ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر ماڵەکە سەگ یان وێنەى مرۆڤ وئاژەڵی تێدا بێت (وێنەى ڕۆح لەبەر)، بەڵام ئەو سەگانەى کە بۆ ڕاوکردن یان کشتوکاڵ یان پاسەوانى مەڕوماڵات بەکاردێن ڕاگرتنیان حەرام نییە، وهەروەها ئەو وێنانەى کە هەڵنەواسراون وڕێزلێگراو نین وەکو ئەوانەى سەر جێگا وڕاخەر وجگە لەمانە نابنە هۆی ئەوەی کە فریشتەکان نەچنە نێو ماڵەکانەوە، ئەم فەرموودەیە تەنها سەبارەت بە ئەو فریشتانەیە کە پێیان دەووترێت فریشتەی ڕەحمەت کە هۆکاری هێنانى ڕەحمەت وسەکینەت وئارامین بۆ ماڵەکان. ئەو فریشتانە ناگرێتەوە: کە بەردەوام لەگەڵ مرۆڤەکانن وکردەوەکان دەنووسن یان ئەوانەى مرۆڤەکان دەپارێزن یان ئەوانەى سزا دەهێنن بۆ سەر مرۆڤەکان یان ئەوانەى دەچنە نێو ماڵەکانەوە بۆ کێشانی ڕۆحی مرۆڤ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر