عن بُريدة رضي الله عنه : أن رجُلاً نَشَدَ في المسجد فقال: من دَعَا إلى الجَمَل الأحمر؟ فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا وجَدْتَ؛ إنما بُنِيَتِ المساجد لما بُنِيَتْ له».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە ناو مزگەوتدا بانگی کرد ووتی: ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرگیز نەیدۆزیتەوە؛ مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون (واتا: بۆ پەرستن ویادی خواى گەورە دروستکراون نەک بۆ شتی تر)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو لە ناو مزگەوتدا بانگی دەکرد دەیووت: (ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟): داوای لە خەڵکی دەکرد هەرکەسێک وشترە سوورەکەى بینیووە با پێی بڵێت. سەبارەت بەمە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەرگیز نەیدۆزیتەوە) یان (ﻻ رده الله علیك): هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە؛ واتا خواى گەورە هەرگیز بۆت نەگەڕێنێتەوە. (مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون -واتا: بۆ پەرستن ویادی خواى گەورە دروستکراون نەک بۆ شتی تر-): پاشان هۆکاری ئەم نزاکردنەى ڕوونکردەوە لەسەر ئەم کەسە، ئەویش ئەوەیە: مزگەوت بۆ کاروبار وشتومەکی دونیا وبانگکردن بۆ شتی ونبوو ومامەڵەی کڕین وفرۆشتن دروست نەکراوە، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەی مسوڵمانان یادی خواى گەورەی تێدا بکەن وقورئان بخوێنن وفێری ببن وفێری بکەن وفێری زانستە شەرعییەکان بن وکردەوەی تێدا ئەنجام بدەن بۆ قیامەت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر