عن معاذ بن أنس الجهني رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم نَهى عن الحِبْوَةِ يوم الجمعة والإمام يخطب.
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازی کوڕی ئەنەسی جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتنی (حیبوە)* لە ڕۆژی جومعەدا لەکاتێک ئیمام (وتاربێژ) وتار دەدات». *(حیبوە: جۆرە دانیشتنێکە سمتی لەسەر زەوی دادەنێت وهەردوو پێیەکانى بەرز دەکاتەوە وبە دەستەکانى دەیانگرێت، نەهی لێکراوە چونکە لەوەیە عەورەت -شەرمگەى- مرۆڤ دەربکەوێت بەهۆی ئەم دانیشتنەوە بە تایبەت ئەگەر مرۆڤ یەک جلی لەبەردا بوو)
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە هەڵوەشاوەتەوە -نەسخ کراوەتەوە- هەروەکو ئەبو داود ئاماژەى پێکردووە، وماناکەى: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتنی حیبوە* لە ڕۆژی جومعەدا لەکاتێک ئیمام (وتاربێژ) وتار دەدات. (الحِبْوَةِ:حیبوە) : جۆرە دانیشتنێکە سمتی لەسەر زەوی دادەنێت وهەردوو پێیەکانى بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاراستەى سکی وبە دەستەکانى دەیانگرێت، یان خۆی بە پەڕۆیەک یان هەرشتێکی تر دەبەستێتەوە، ئەم جۆرە دانیشتنە نەهی لێکراوە چونکە لەوەیە عەورەت -شەرمگەى- مرۆڤ دەربکەوێت بەهۆی ئەم دانیشتنەوە بە تایبەت ئەگەر مرۆڤ یەک جلی لەبەردا بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە لەبەر دوو هۆکار: 1- لەوەیە ئەم جۆرە دانیشتنە ببێتە هۆی خەوتن؛ بۆیە لە کاتی وتاری جومعەدا دەخەوێت. 2- لەوەیە ئەم جۆرە دانیشتنە ببێتە هۆی با دەرچوون لە نێو سکەوە بەهۆی بەرزکردنەوەى قاچەکان بۆ ئاراستەى سک. 3- هۆکارە بۆ دەرکەوتنی عەورەت؛ چونکە هەندێک خەڵک لەو کاتەدا یەک جلیان لەبەردا لە سەرەوە بۆ خوارەوە، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە دابنیشتایە ئەوا عەورەتی دیار دەبوو، بۆیە نەهی لێکراوە، هەروەکو لە گێڕانەوەى (مسلم) دا هاتووە: (أنَّ رَسولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وَسَلَّمَ نَهَى: وَأَنْ يَحْتَبِيَ في ثَوْبٍ وَاحِدٍ كَاشِفًا عن فَرْجِهِ) واتە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کە بە شێوەى حیبوە دابنیشێت کاتێک یەک جلی لەبەردایە؛ چونکە عەورەتی دەردەکەوێت)، ئەمە تایبەتە بە کەسێک یەک جلی لەبەردا بێت لە هەموو کاتێکدا. ئیمامی نەوەوی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ئەم جۆرە دانیشتنە -حیبوە:ئیحتیبا:الاحتباء- خووی عەرەب بوو کاتی دانیشتنەکانیاندا، ئەگەر بەشێک لە عەورەتی دەربکەوێـت ئەوا حەرامە. بەڵام ئەگەر نەترسا لەوەى عەورەتی دەربکەوێت ئەوا ئاساییە؛ چونکە ئەم نەهی کردنە بۆ هۆکارێکی زانراوە بۆیە ئەگەر هۆکارەکە نەمێنێت ئەوا نەهی کردنەکەش نامێنێت، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تر لە هەردوو سەحیحەکەدا هاتووە لە عەبادی تەمیمەوە دەڵێت: (رأى رسول الله -صلى الله عليه وسلم- مستلقيًا في المسجد، واضعًا إحدى رجليه على الأخرى) واتە: (پێغەمبەری خودای بینی -صلى اللە علیە وسلم- پاڵی دابووەوە لە نێو مزگەوتەدا، ویەکێک لە پێیەکانى لەسەر ئەوی تر بوو).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر