عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
بَيْنَمَا نَحْنُ فِي الْمَسْجِدِ مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذْ جَاءَ أَعْرَابِيٌّ، فَقَامَ يَبُولُ فِي الْمَسْجِدِ، فَقَالَ أَصْحَابُ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: مَهْ مَهْ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا تُزْرِمُوهُ، دَعُوهُ» فَتَرَكُوهُ حَتَّى بَالَ، ثُمَّ إِنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دَعَاهُ فَقَالَ لَهُ: «إِنَّ هَذِهِ الْمَسَاجِدَ لَا تَصْلُحُ لِشَيْءٍ مِنْ هَذَا الْبَوْلِ، وَلَا الْقَذَرِ إِنَّمَا هِيَ لِذِكْرِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ، وَالصَّلَاةِ وَقِرَاءَةِ الْقُرْآنِ» أَوْ كَمَا قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: فَأَمَرَ رَجُلًا مِنَ الْقَوْمِ فَجَاءَ بِدَلْوٍ مِنْ مَاءٍ فَشَنَّهُ عَلَيْهِ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 285]
المزيــد ...
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
كاتێك لەنێو مزگەوتدا بووین لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێكی ئەعرابی هات، وەستا ولە نێو مزگەوتەكەدا میزی كرد، هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: بوەستە بوەستە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیوەستێنن، وازی لێبێنن»، ئەوانیش وازیان لێهێنا هەتاوەكو میزی كرد، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: «گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان پیسی كردن، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت»، یان بەو شێوەی پێغەمبەری خودا فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: فەرمانی بە پیاوێك كرد لە خەڵكی؛ ئەویش سەتڵێك ئاوی هێنا وكردی بە سەر شوێنی میزەكەدا.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 285]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا بوو لەگەڵ هاوەڵانی، پیاوێكی ئەعرابی هات لە دەشتەوە، وەستا ولە شوێنێكی نێو مزگەوتەكەدا میزی كرد. هاوەڵان هاواریان بەسەریدا كرد، ووتیان: واز بهێنە وبوەستە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبێنن، ومیزەكەی پێ مەبڕن، ئەوانیش وازیان لێهێنا هەتاوەكو میزەكەی تەواو كرد.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان هەر پیسیەكی تر، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت -عز وجل-، ونوێژی تێدا بكرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت وهتد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی كرد بە پیاوێك لە هاوەڵان وئەویش سەتڵێكی پڕ لە ئاوی هێنا، وبە ئاسانی كردی بەسەر شوێنی میزەكەدا.