عن ابن عمر رضي الله عنهما : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إن الذين يَصْنَعُون هذه الصُّور يُعَذَّبُونَ يوم القيامة، يُقال لهم: أَحْيُوا ما خَلَقْتُم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوانەى ئەم وێنانە دروستدەکەن سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پێیان دەووترێت: ئەوانەى دروستتانکرد زیندوویان بکەنەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەوانەى وێنە دروستدەکەن -جا ئەگەر وێنەى پەیکەر بێت یان وێنەى سەر کاغەز بێت یان وێنەی فۆتۆگرافی* بێت- لەوانەى ڕۆحیان لەبەردایە وەکو وێنەى مرۆڤەکان وئاژەڵەکان، ئەگەر وێنەکە ڕێزلێگیراو بێت یان ڕێزلێنەگیراو بێت، ئەمانە سزا دەدرێن بەهۆی ئەم کردەوەیانەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ چونکە ئەم وێنە دروستکردنانە ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئەم وێنانەى دروستی دەکەن دەیچوێنن بەو وێنانەى کە خودا دروست وخەڵقی دەکات، وپێیان دەووترێت: (ئەوانەى دروستتانکرد زیندوویان بکەنەوە): واتا ڕۆح بکەن بە بەری ئەو وێنانەى کە لە دونیادا دروستانکرد بۆ ئەوەى ڕکابەراتی خودا بکەن -سبحانه وتعالى- لە دروستکردنیاندا، بەهۆی ئەم کارەتان لە دروستکردنی وێنە وشێوەى ڕۆح لەبەرەکان بۆیە ڕۆح بکەن بە بەریاندا، وئەمیش لە ڕوانگەی گاڵتەکردن پێیان وتوانج گرتن لێیان وهەڕەشە لێکردنیان. ولە فەرموودەیەکی دیکە کە لە (البخاري) و(مسلم)دا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من صوَّر صورة في الدنيا كُلِّف أن ينفخ فيها الروح يوم القيامة، وليس بنافخ) واتە: (هەرکەسێک وێنەیەک بکێشێت لە دونیادا، فەرمانى پێدەکرێت کە ڕۆح بکات بە بەریدا لە ڕۆژی قیامەتدا، وناتوانێت ئەو کردەوەیە بکات). ولە گێڕانەوەکەى (البخاري)دا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من صور صورة فإن الله مُعَذِّبه حتى ينفخ فيها الروح) واتە: (هەرکەسێک وێنەیەک بکێشێت، خودا سزای دەدات هەتاوەکو ڕۆح دەکات بە بەریدا)، هەروەکو لە فەرموودەکەى تردا هاتووە ناتوانێت ئەو کردەوەیە بکات بۆیە سزاکەى بەردەوام دەبێت بە پێی ویستی خواى گەورە. ئیمام نەوەوەی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: زانایان دەڵێن: (وێنەکێشانی بوونەوەرەکان بە توندی حەرامە، ولە تاوانە گەورەکانە؛ چونکە ئەم هەڕەشە توندەی لەسەرە کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە، ئەگەر وێنەکە دروستی بکات بۆ ئەوەى ڕێزلێگیراو بێت یان ڕێزلێگراو نەبێت، وێنەکێشان حەرامە لە هەموو حاڵەتێکدا چونکە ئەو وێنانەى دروستی دەکەین دەیچوێنن بەو وێنانەى کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دروست وخەڵقی دەکات). *(وێنە فۆتۆگرافی: زانایانی سەردەم بۆ چەند بەرژەوەندیەک وحاڵەتێکی گرنگی دیاریکراو ڕێگەیان بە بەکارهێنانى وێنەی فۆتۆگرافی وڤیدیۆ داوە، ئەگەر نا هەروا بۆ ڕابواردن وکات بەسەربردن ڕێگە پێدراو نییە چونکە دەرگای خراپەی زۆر دەکاتەوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر