عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «الجَرَسُ مَزَامِيرُ الشَّيطَان».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زەنگ ئامێری مۆسیقای (میزماری) شەیتانە»
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەو زەنگانەى لە ملی ئاژەڵەکان دەکرێت: ئامێری مۆسیقای شەیتانە کە خەڵکی سەرقاڵ دەکات بە هۆی ئەم ئامێرە وهاوشێوەکانیەوە ودووریان دەخاتەوە لەو ئامانجەی بۆی دروستکراون کە بریتیە لە پەرستنی خواى گەورە چونکە بەهۆی ئەم ئامێرە مۆسیقیانەوە دڵەکان دوور دەکەنەوە لە زیکر ویادی خودا وڕەق دەبن بۆیە خۆپاراستن لە گوێگرتن لێیان هۆکارە بۆ پاکبوونەوەى دڵەکان، وسەبارەت بە زەنگە بەکارهێنراوەکان لەم سەردەمەدا لیژنەى فەتوادان بەم شێوەیە فەتوای لەسەر داوە: (ئەو زەنگانەى کە لە ماڵەکان وقوتابخانەکان وشوێنی تر بەکاردەهێنرێن دروستە (جائیزە) ئەگەر شتێکی حەرامی لە خۆ نەگرتبێت، وەکو ئەوەى لە زەنگی نەسڕانیەکان بچێت، یان دەنگی وەکو دەنگی مۆسیقا بێت، ئەگەر ئەمانەى تێدابێت ئەوا حەرامە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر