عن عمر رضي الله عنه قال: نُهِيَنا عن التَّكَلُّف.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نەهیمان لێکراوە لە تەکلیف کردن (ئەرکی ناڕەحەت خستنە سەر خۆ)».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- لە فەرموودەدا باسی ئەوە دەکات، کە (نەهیمان لێکراوە لە تەکلیف کردن -ئەرکی ناڕەحەت خستنە سەرخۆ- ) وئەوەی نەهی کردووە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە ئەگەر صەحابە بڵێت: نەهیمان لێکراوە، ئەوا ئەمە حوکمی بەرزکردنەوەی قسەکەی هەیە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو ئەوەیە بڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی تەکلیف کردنی لێکردووین. وتەکلیف کردن (ئەرکی ناڕەحەت خستنە سەرخۆ): هەموو قسە وکردەوەیەکە کە خاوەنەکەی وا نیشان بدات بەشێکە لە ئەو بەڵام لە ئەودا نییە. بۆ نمونە: زۆر پرسیارکردن وگەڕان بە دوای شتی نامۆ وسەیر کە پێویست ناکات بە دوایدا بگەڕێت، ودەبێت ئەوەی لە شەریعەتدا هاتووە بە ئاسانی وەری بگرین، ولە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- دانیشتبووین وجلێکی لەبەردا بوو چوار پینەی پێوە بوو وئەم ئایەتەی خوێندەوە: (وَفَاكِهَةً وَأَبًّا)، صەحابە ووتیان: واتای (فاکهة) دەزانین کە میوەیە، ئایا (الأب) چییە؟ ئیمامی عومەر ووتی: (نەهیمان لێکراوە لە تەکلیف کردن)، وبەکردەوە بۆ نمونە: میوانداری کەسێک بکات کە لە ڕووی داراییەوە نەتوانێت میوانداری بکات، ولەوەیە خۆی تووشی قەرز بکات ونەتوانێت بیداتەوە، وئەمەش دەبێتە هۆی زیان بۆ خۆی لە دونیا وقیامەتدا. بۆیە پێویستە لە سەر مسوڵمان تەکلیف لە سەر خۆی نەکات لە هەموو کارەکاندا، بەڵکو پێویستە مامناوەند بێت لە هەموو کارێکدا هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە شتێک هەبوایە لە خۆی قەدەغەی نەدەکرد، وهەوڵی نەدەدا بۆ خۆ نیشاندان بە خاوەندارێتی بوونی شتێک کە نییەتی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە تەکلیف کردن (ئەرکی ناڕەحەت وقورس خستنە سەر شانی خۆت) ودووربوون لێی لە هەموو شتێکدا.
زیاتر