عن جابر رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى أن يَنْتَعِلَ الرَّجُل قائمًا.
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی پیاو بە وەستانەوە نەعل (یان پێڵاو) لەپێبکات».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا نەهی کردن هاتووە سەبارەت بە لەپێکردنی (نەعل وپێڵاو) بە حاڵەتی وەستانەوە؛ چونکە لەپێکردنی بە دانیشتنەوە ئاسانترە، ئەمە ئەگەر نەعلەکە پێویستی بە بەستن بوو بۆئەوەى پێی تێدا بچێت؛ چونکە ئەگە مرۆڤ بوەستێت بۆئەوەى نەعل لەپێبکات لەوەیە بکەوێتە سەر زەوی وتووشی ئازار بێت، بەڵام نەعلەکانى ئەمڕۆ پێویستی بە بەستن نییە بۆیە پێویست ناکات مرۆڤ دابنیشێت بۆئەوەى لە پێی بکات؛ بۆیە نەهی کردنەکە نایگرێتەوە، بەڵام پێڵاو یان هەرشتێکی تر پێویستی بە بەستن وخەریکبوون بێت دەبێت دابنیشێت. وهیچ جیاوازییەک لە نێوان پیاو وئافرەت نییە لەم حوکمەدا؛ چونکە حوکمە شەرعییەکان جیاوازى ناکات لە نێوان پیاو وئافرەت مەگەر بە بەڵگەیەکی تایبەت نەبێت، لێرەدا باسی پیاو کراوە چونکە پیاوان زیاتر دەچنە دەرەوەى ماڵ بۆیە لێرەدا بە تایبەت باسی ئەوان کراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر