عن مسروق، قال: دخَلْنَا على عبد الله بن مسعود رضي الله عنه فقال: يا أيها الناس، من عَلِم شيئا فَلْيَقُلْ به، ومن لم يَعْلَم، فَلْيَقُلْ: الله أعلم، فإن من العلم أن يقول لما لا يَعْلَم: الله أعلم. قال الله تعالى لنبيه صلى الله عليه وسلم : (قل ما أسألكم عليه من أجر وما أنا من المتكلفين).
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە مەسروقەوە دەڵێت: چووین بۆ لای عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: «ئەی خەڵکینە، هەرکەسێک شتێکی زانی با بیڵێت، وهەرکەسێک نازانێت، با بڵێت: الله أعلم، چونکە بەشێک لە زانست ئەوەیە کاتێک سەبارەت بە شتێک نازانێت بڵێت: (الله أعلم) واتە: (خودا زاناترە)، خواى گەورە بە پێغەمبەرەکەى فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم- : {قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ} [ص:86] واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داوا ناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم}».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ماناى فەرموودەکە: ئەگەر مرۆڤ پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شتێک کە دەیزانێت، ئەوا با بە خەڵکی بڵێت ونەیشارێتەوە، بەڵام ئەگەر پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شتێک کە زانستی سەبارەتی نیییە، ئەوا با بڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە- وئەرکی ناڕەحەت نەخاتە سەر خۆی بە وەڵامدانەوە سەبارەت بە شتێک کە نایزانێت. (چونکە بەشێک لە زانست ئەوەیە کاتێک سەبارەت بە شتێک نازانێت بڵێت: الله أعلم؛ واتە: خودا زاناترە): واتا نیشانەى زانست وزانین ئەوەیە مرۆڤ سەبارەت بە شتێک کە زانستی سەبارەتی نییە بڵێت: الله أعلم؛ واتە: خودا زاناترە، چونکە ئەوەی ئەمە دەڵێت لە ڕاستیدا زانایە وژیرە چونکە زانیاری هەیە وسەبارەت بە زانست و پلەوپایەی خۆی دەزانێت کە دەربارەی ئەو شتە شارەزا نییە بۆیە دەڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە-. ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: (فإنه أعلم لأحدكم أن يقول لما لا يعلم: الله أعلم) واتە: (سوودی وزانستێکی باشترە بۆ یەکێکتان کە سەبارەت بە شتێک کە نایزانێت بڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە-) واتا: باشتر وکامڵتر وجوانتر ئەوەیە کە مرۆڤ سەبارەت بە شتێک کە نایزانێت بڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە-. پاشان ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەم ئایەتەى وەکو بەڵگە هێنایەوە: {قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ} [ص:86] واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داوا ناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم}، واتا داواى هیچ نرخێک ناکەم لە بەرامبەر ئەم پەیامەى بە ئێوەى دەگەیەنم کە پێم بدەن بەڵکو من تەنها ڕێنیشاندەری ئێوەم بەرەو خێر وچاکە وبانگتان دەکەم بۆ لای خواى گەورە -عز وجل-. {وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ} [ص:86] واتە: {ومن لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم}؛ واتا من لەو کەسانە نیم کە ناڕەحەتی وقورسی بهێنم بۆ سەر ئێوە لە مەسەلە وبابەتەکاندا یان لەو کەسانە نیم کە بە بێ زانست قسە بکەم. بە کورتی: مرۆڤ نابێت لە خۆیەوە فەتوا بدات؛ مەگەر کەسێکی شیاو بێت، ئەگەر خواى گەورە بیەوێت ئەو کەسە ببێتە ئیمامی خەڵکی وفەتوایان بۆ بدات وڕێنیشاندەریان بێت بەرەو ڕێگای ڕاست ئەوا ئەو کەسە بەو شێوەیە دەبێت، وئەگەر خواى گەورە ویستی لەسەر نەبێت ئەوا بوێربوونی لە فەتوادان هیچ سوودێکی بۆی نابێت وئەمەش دەبێـتە تاقیکردنەوە وناڕەحەتی بۆی لە دونیا وقیامەتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر