عن ابن عمر رضي الله عنهما مرفوعاً: «لا تَتْرُكُوا النار في بيوتكم حين تنامون».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک دەخەون ئاگر بە داگیرساوی جێمەهێڵن لە ماڵەکانتان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئومەتەکەى بخەون پێش ئەوەى هەموو ئاگرەکان دەکوژێننەوە وهیچ ئاگرێک بە داگیرساوی نامێنێت، واتا دەبێت پێش خەوتن هەموو ئاگرێک بکوژێندرێتەوە چونکە ئاگری داگیرساو لە کاتێکدا کەس بەخەبەر نییە گەلێک زیانی هەیە، ولە فەرموودەی تر وردەکاری تر باسکراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر