1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە

عن أسيد بن أبي أسيد التابعي، عن امرأة من المبايعات، قالت: كان فيما أخذ علينا رسولُ الله صلى الله عليه وسلم في المعروف الذي أخذ علينا أن لا نعصيه فيه: أن لا نَخْمِشَ وجهًا، ولا نَدْعُوَ وَيْلًا، ولا نَشُقَّ جَيْبًا، وأن لا نَنْشُرَ شَعْرًا.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوسەید کوری ئوسەیدی تابیعی، لە ئافرەتێک لەوانەى بەیعەتیاندا بە (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت): «لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە».

صەحیحە ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمانى وەردەگرت لە هاوەڵە ئافرەتەکان؛ بەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەن؛ ولەوانەش لە کاتی ناخۆشی وکارەساتدا: چڕنووک لە دەموچاویان نەدەن ولە خۆیان نەدەن، وهاوار نەکەن ودەنگیان بەرز نەکەنەوە -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە- چونکە ئەمە نیاحەیە ولە شەریعەتدا نەهی لێکراوە، وجلەکانیان نەدڕن، وقژیان پەرش وبڵاو نەکەنەوە، چونکە ئافرەتان زۆرجار لە کاتی ناخۆشی ومردنی کەسێکی نزیکیان ئەمە دەکەن، ئەمانە هەمووی نەهی لێکراوە وحەرامە لە شەریعەتدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا