+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ الصَّادِقُ المَصْدُوقُ: «أَنَّ خَلْقَ أَحَدِكُمْ يُجْمَعُ فِي بَطْنِ أُمِّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا وَأَرْبَعِينَ لَيْلَةً، ثُمَّ يَكُونُ عَلَقَةً مِثْلَهُ، ثُمَّ يَكُونُ مُضْغَةً مِثْلَهُ، ثُمَّ يُبْعَثُ إِلَيْهِ المَلَكُ، فَيُؤْذَنُ بِأَرْبَعِ كَلِمَاتٍ، فَيَكْتُبُ: رِزْقَهُ وَأَجَلَهُ وَعَمَلَهُ وَشَقِيٌّ أَمْ سَعِيدٌ، ثُمَّ يَنْفُخُ فِيهِ الرُّوحَ، فَإِنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الجَنَّةِ حَتَّى لاَ يَكُونُ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُ إِلَّا ذِرَاعٌ، فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الكِتَابُ، فَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّارِ فَيَدْخُلُ النَّارَ، وَإِنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّارِ حَتَّى مَا يَكُونُ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُ إِلَّا ذِرَاعٌ، فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الكِتَابُ، فَيَعْمَلُ عَمَلَ أَهْلِ الجَنَّةِ فَيَدْخُلُهَا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 7454]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە -لەگەیاندنی وەحیدا-، فەرمووی: «هەر یەکێکتان لەکاتی دروستکردنی کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا چل ڕۆژ وشەو ، پاشان دەبێتە خوێنێکی چڕی کوڵۆ بۆ هەمان ماوە، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بۆ هەمان ماوە، پاشان فریشتەیەکی بۆ دەنێردرێت وفەرمانی پێدەکرێت بە چوار شت: ڕزقی وتەمەنی وکردەوەی، وبەدبەخت -چارەڕەش- یان ئاسوودەیە، وبەتەئکید یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەد دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ بۆیە دەچێتە نێویەوە، ویەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو لەنێوان ئەو ودۆزەخ -دووری- باڵێک- دەمێنێتەوە؛ دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت بۆیە دەچێتە نێویەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 7454]

شیکردنەوە

ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە لە فەرموودەکانی، و بەڕاستگۆ دانراوە لایەن خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى-، فەرمووی: یەکێکتان خوڵقاندنی کۆدەکرێتەوە، ئەمیش پاش ئەوەی پیاو لەگەڵ خێزانەکەى جووت دەبێت ومەنی پیاو وئافرەتەکە کۆدەبێتەوە لە ڕەحمی ئافرەتەکە پاش چل ڕۆژ دەبێـتە دڵۆپەیەک -نوتفەیەک- لە مەنی پیاو وئافرەت، پاشان دەبێتە پارچە خوێنێک ئەمیش پارچە خوێنێکی چڕی کوڵۆیە، ئەمە لە چل ڕۆژی دووەم، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بەقەبارەی ئەوەندەى بتوانرێت قووت بدرێت، ئەمە لە چل ڕۆژی سێیەم، پاشان خواى گەورە فریشتەیەکی بۆ دەنێرێت، بۆیە ڕۆح دەکات بەبەریدا پاش تەواوبوونی چل ڕۆی سێیەم، وفەرمانى پێدەکرێت بەنووسینی چوار شت : ڕزقەکەى، ئەمیش ئەو نیعمەتانەیە کە دەستی دەکەوێت لە تەمەنیدا، وئەجەلەکەى، ئەمیش ماوەى مانەوەیەتی لەدونیادا، وکردەوەى، ئایا چۆن کردەوە دەکات؟ ئایا خراپەکار -چارەڕەش- یان چاکەکارە -بەختەوەرە-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندنی خوارد : یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت، وکردەوەکانی لای خەڵکی چاکەکارییە، بەردەوامەلەسەری هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە بەهەشت هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە، چونکە مەرجی قبوڵبوونی کردەوە ئەوەیە کە لەسەری جێگیر بێت ونەگۆڕێت، وکەسێکی تر کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو نزیک دەبێت لەوەى بچێتە دۆزەخەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە دۆزەخ هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە،

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری اليونانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. چارەنووسی شتەکان لەسەرەنجامدا بەو شێوەیە دەبێت کە لە قەزا وقەدەردا هاتووە.
  2. هۆشداری لە سەرسامبوون بەڕووکەشی کردوەکان؛ چونکە پەند لە کۆتا کردەوەکانە.
زیاتر