عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«نَارُكُمْ جُزْءٌ مِنْ سَبْعِينَ جُزْءًا مِنْ نَارِ جَهَنَّمَ»، قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنْ كَانَتْ لَكَافِيَةً. قَالَ: «فُضِّلَتْ عَلَيْهِنَّ بِتِسْعَةٍ وَسِتِّينَ جُزْءًا كُلُّهُنَّ مِثْلُ حَرِّهَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئاگرەکەى ئێوە بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئاگری دونیا بەشێکە لە حەفتا بەش لە ئاگری دۆزەخ، ئاگری قیامەت تین وهێزی گەرمی زیاترە لە ئاگری دونیا بە شەست ونۆ پلە، هەربەشێکی هێندەى گەرمی ئاگری دونیایە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئاگری دونیا بەسە بۆ سزادانی ئەوانەى لەنێو دۆزەخن، فەرمووی: شەست ونۆ هێندەی ئاگری دونیا گەرمە، هەربەشێکی وەکو گەرمی ئاگری دونیایە.