عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «السَّاعِي على الأَرْمَلَةِ والمِسْكِينِ، كالمُجَاهِدِ في سبيل الله». وأَحْسَبُهُ قال: «وكالقائم الذي لا يَفْتُرُ، وكالصائم الذي لا يُفْطِرُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە.»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: پێم وابێت فەرموویشی: «وەکو ئەو کەسە وایە شەو نوێژ دەکات وهەر بە پێوەیە (بێزار نابێت)، و وەکو ئەو کەسە وایە بەردەوام بەڕۆژوو دەبێت (بە زۆری وبە بێ بێزار بوون ڕۆژوو دەگرێت)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات ئەو کەسەی پێداویستیەکانی ئافرەتێک کە مێردەکەی مردووە وهەژارێک جێبەجێدەکات وپارەیان بۆ سەرف دەکات، ئەو کەسە لە پاداشتدا وەکو کەسی موجاهید وایە لە پێناو خوای گەورە، و وەکو ئەو نوێژخوێنە وایە کە شەو نوێژ دەکات وبێزار نابێت، و وەکو ئەو ڕۆژووگرە وایە کە ڕۆژووەکەی ناشکێنێت (بە زۆری وبە بێ بێزار بوون بەڕۆژوو دەبێت).