عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمِنين رَضيَ اللهُ عنها قَالَتْ:
جَاءَتْنِي مِسْكِينَةٌ تَحْمِلُ ابْنَتَيْنِ لَهَا، فَأَطْعَمْتُهَا ثَلَاثَ تَمَرَاتٍ، فَأَعْطَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِنْهُمَا تَمْرَةً، وَرَفَعَتْ إِلَى فِيهَا تَمْرَةً لِتَأْكُلَهَا، فَاسْتَطْعَمَتْهَا ابْنَتَاهَا، فَشَقَّتِ التَّمْرَةَ الَّتِي كَانَتْ تُرِيدُ أَنْ تَأْكُلَهَا بَيْنَهُمَا، فَأَعْجَبَنِي شَأْنُهَا، فَذَكَرْتُ الَّذِي صَنَعَتْ لِرَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: «إِنَّ اللهَ قَدْ أَوْجَبَ لَهَا بِهَا الْجَنَّةَ، أَوْ أَعْتَقَهَا بِهَا مِنَ النَّارِ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2630]
المزيــد ...
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لام کە دوو کچی خۆی لە باوەشدا بوو، منیش سێ خورمام پێی بەخشی، یەک خورمای دا بە هەریەکێكیان وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى خورماکەى ئەویشیان کرد؛ بۆیە (ئافرەتەکە) ئەو خورمایەی کە دەیویست بیخوات لە نێوانیان کردی بە دوو لەتەوە، ئەم کردەوەیەی تووشی سەرسوڕمانی کردم، بۆیە باسی کردەوەى ئەو ئافرەتەم کرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: «خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2630]
عائیشە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لای ودوو کچی لە باوەشدا بوو، ئەویش (عائیشە) سێ خورمای پێ بەخشی، ئافرەتەكە دوو خورمای دا بە منداڵەكانی، وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى ئەو خورمایەیشیان كرد كە دەیویست بیخوات، بۆیە ئافرەتەکە خورماكەی کرد بە دوو لەتەوە ودابەشی كرد بەسەریاندا، كردەوەی ئافرەتەكە عائیشەی تووشی سەرسوڕمان کرد، بۆیە باسیکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە بەهۆی ئەو کارەیەوە بەهەشتی بۆ مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کارەیەوە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد.