عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ لِي عَنْ أُمَّتِي الخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا اسْتُكْرِهُوا عَلَيْهِ».
[قال النووي: حديث حسن] - [رواه ابن ماجه والبيهقي وغيرهما] - [الأربعون النووية: 39]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».
-
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە الله لە سێ حاڵەتی ئوممەتەکەی خۆش بووە: یەکەمیان: هەڵە، بریتییە لەوەی بەبێ مەبەست وتوویانە یان كردوویانە، ئەمیش ئەوەیە کە موسڵمان بە کردەوەکەی مەبەستی شتێک بێت، بەڵام کردەوەکەی شتێکی تر بپێکێت جگە لەوەی كە مەبەستی بووە. دووەمیان: لەبیرچوون، ئەویش ئەوەیە کە موسڵمان شتێکی لەبیر بێت، بەڵام لە کاتی کردەوەکەدا لەبیری بچێتەوە، لەمەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت. سێیەمیان: ناچاركردن (زۆرلێكردن)، لەوانەیە بەندە زۆری لێبکرێت وناچار بكرێت بۆ کردنی شتێک کە نایەوێت ئەنجامی بدات؛ لەگەڵ نەبوونی توانای بەرپەرچدانەوەی زۆرلێکردنەکە، و لەم کاتەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت یان هیچ شتێكی لەسەر نییە. لەگەڵ تێبینی کردنی ئەوەی کە بابەتی فەرموودەکە سەبارەت بە نێوان بەندە و پەروەردگارێتی لە کردنی قەدەغەکراودا، بەڵام وازهێنان لە فەرمانپێکراو بەهۆی لەبیرچوونەوە؛ نابێـتە هۆی لاچوونی فەرز و واجبێتی فەرمانپێكراوەكە. هەروەها ئەگەر كردەوەكەی ببێـتە هۆی تاوانێک؛ ئەوا مافی خوڵقێنراوەكە لاناچێت، وەکو ئەوەی بە هەڵە کەسێک بکوژێت، ئەوا خوێنبایی -دیەی- لەسەرە، یان بە هەڵە ئۆتۆمبێلێک تێکبدات، ئەوا قەرەبووی لەسەرە.