عن جَبَلَةَ بنِ سُحَيْمٍ، قال: أَصَابَنَا عَامُ سَنَةٍ مع ابنِ الزبيرِ؛ فَرُزِقْنَا تمرًا، وكان عبدُ اللهِ بنُ عمرَ رضي الله عنهما يَمُرُّ بنا ونحن نَأْكُلُ، فيقول: لا تُقَارِنُوا، فإنَّ النبيَّ صلى الله عليه وسلم نهى عن القِرَانِ، ثم يقولُ: إلا أَنْ يَسْتَأْذِنَ الرجلُ أَخَاهُ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە جەبەلەی کوڕی سوحەیمەوە دەڵێت: تووشی وشکەساڵی بووین لە سەردەمی عبدالله کوڕی زوبەیر؛ خورما بە ئێمە بەخشرا، عبدالله کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بە لامان تێپەڕ دەبوو وئێمە دەمانخوارد، دەیووت: «دووان مەبەن (لە خورماکان بۆ خواردنی)، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە بردنی دووان لە یەک کاتدا، پاشان فەرمووی: مەگەر کەسێک ڕوخسەت لە براکەی وەربگرێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
لە جەبەلەى کوڕی سوحەیمەوە دەڵێت: تووشی وشکەساڵی بووین لە سەردەمی عبدالله کوڕی زوبەیردا -ڕەزای خوایان لێبێت-، ئەویش هەندێک خورمای پێمان بەخشی، ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بە لاماندا تێپەڕ دەبوو لەکاتێکدا ئێمە خەریکی خورما خواردن بووین، باسی ئەوەى بۆمان کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک دوو خورما یان هەرخواردنێکی تر لە یەک کاتدا لە دەفرەکەدا ببات بۆئەوەى بیخوات کە پێویستە بە تاک بخورێن ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵێکدا بوون مەگەر بە ڕوخسەتی هاوەڵانی نەبێت، ئەو شتانەى کە خوو وایە بە تاک بخورێن وەکو خورما ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵێکدا بوویت بە جووت یان زیاتر هەڵیان مەگرە؛ چونکە ئەمە زیان بە براکانت دەگەیەنێت وزیاتر لەوان دەخۆیت ومافى ئەوان بۆ خۆت دەبەیت مەگەر ڕوخسەتیان لێوەربگریت ئەگەر ڕێگەیان دا ئەوا ئاساییە، تێبینەک: لە (سەحیحی البخاري)یدا هاتووە: (فَرَزَقَنَا تَمْرًا) واتە: (ڕزقمان پێبەخشرا -لە خورما-)، واتا مەبەستیان ئەوەیە ئەوەى خورماى پێیان بەخشی عبداللەی کوڕی زوبەیر بوو چونکە زانراوە ڕزقدان تەنها تایبەتە بە خواى گەورە، وبەڵگەش لەسەر ئەمە گێرانەوەى (البيهقي)یە کە ووتیان: (فَرُزِقْنا)؛ (زەمە) لەسەر پیتی (ر) هەیە ئەمیش بۆ بکەر نادیارە، واتا مەبەستیان ئەوەیە خواى گەورە ئەم ڕزقەى پێیان بەخشیووە.