عن النعمان بن بشير رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إن أَهْوَنَ أهل النار عذابا يوم القيامة لرجل يوضع في أَخْمَصِ قدميه جمرتان يغلي منهما دماغه ما يرى أن أحدا أشد منه عذابا وإنه لَأَهْوَنُهُم عذابا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کەمترین سزای ئەهلی دۆزەخ لە رۆژی قیامەتدا بۆ پیاوێکە کە لە ناوەڕاستی بنی پێیەکانی دوو پشکۆی ئاگر دادەنرێت ومێشکی بەهۆیانەوە دەکوڵێت، وا دەزانێت کەس سزای وەکو سزای ئەوی نییە، لە کاتێکدا ئەو کەمترین وسوکترین سزای بۆ هەیە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەو کەسە دەکات کە سووکترین سزای دۆزەخی بۆ هەیە، کەسێکە کە دوو پشکۆ لە ئاگر دەخرێتە ژێر پێیەوە بەهۆیانەوە مێشکی دەکوڵێت، وئەم کەسە وا دەبینێت کە قورسترین سزا بۆ ئەوە لە دۆزەخدا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم سووکترین سزای بۆ هەیە، چونکە ئەگەر ئەوانی تری ببینیایە ئەوا ئەم سزایەی لا سووک دەبوو، بەڵام وا دەبینێت ئەو قورسترین سزای بۆ هەیە بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئازار وناخۆشی وبێزابوونی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر