عَنْ وَحْشِيِّ بْنِ حَرْبٍ رَضيَ اللهُ عنه:
أَنَّهُمْ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّا نَأْكُلُ وَلَا نَشْبَعُ، قَالَ: «فَلَعَلَّكُمْ تَأْكُلُونَ مُتَفَرِّقِينَ؟» قَالُوا: نَعَمْ. قَالَ: «فَاجْتَمِعُوا عَلَى طَعَامِكُمْ، وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ، يُبَارَكْ لَكُمْ فِيهِ».
[حسن] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد] - [سنن ابن ماجه: 3764]
المزيــد ...
لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
(هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا».
[حەسەنە] - - [سنن ابن ماجه - 3764]
هەندێك لە هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە لە كاتی خواردندا جیا ببنەوە؛ وهەركەسێكتان بە تەنها خواردن بخوات؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: هەمووتان پێکەوە کۆ ببنەوە وخواردن بخۆن ولە یەكتر جیا مەبنەوە، وناوى خودا بهێنن لەكاتی خواردندا ئەمیش بە ووتنی: (بسم الله)؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا وتێریش ببن.