عن عائشة رضي الله عنها قالت: «كُنت أغْتَسِل أنا ورسول الله صلى الله عليه وسلم من إناء واحد، تَخْتَلِفُ أَيْدِينَا فيه من الجَنَابة». وفي رواية: «وتَلْتَقِي».
[صحيح] - [متفق عليه، والرواية الثانية رواها ابن حبان]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەک تەشتی ئاومان بەکاردەهێنا بۆ خۆشۆردن لە لەشگرانی، بە نۆرە بە دەستەکانمان ئاومان لێی دەردەهێنا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەستەکانمان بەیەکدەگەیشت (پێکەوە ئاومان دەردەهێنا لە تەشتەکەدا)».
صەحیحە - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

دایکمان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئەو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێکەوە خۆیان دەشۆرد لە یەک تەشتی ئاودا؛ بۆئەوەى لەشگرانی لەسەر خۆیان نەهێڵن. وشێوازى ئەم بەشداری کردنەى لە خۆشۆردن باسکردووە، (بە نۆرە بە دەستەکانمان ئاومان لێی دەردەهێنا): جاری وا هەبوو من دەستم دەبرد بۆ تەشتەکە بۆئەوەى ئاوی لێ دەربهێنم وجاری وا هەبوو ئەو ئاوی لە دەفرەکە دەردەهێنا. بەڵام لە گێڕانەوەى دووەمدا کە (إبن حبان) گێڕاویەتیەوە وردەکاری تر هاتووە سەبارەت بەم شێوازى خۆشۆردنە، دەڵێت: (دەستەکانمان بەیەکدەگەیشت -پێکەوە ئاومان دەردەهێنا لە تەشتەکەدا-): واتا پێکەوە ئاویان لە تەشتەکە دەردەهێنا ودەستیان بەریەک دەکەوت لەکاتى دەرهێنانى ئاوەکە. بۆیە بەم پێی ئەم گێڕاونەوانە بێت جاری وا هەبووە بە نۆرە ئاویان دەرهێناوە لە تەشتەکە وجاری وا هەبووە پێکەوە ئاویان دەرهێناوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر