عن حذيفة رضي الله عنه مرفوعًا: «فُضِّلْنَا على الناس بِثَلاث: جُعِلَت صُفُوفَنا كصفُوف الملائِكة، وجُعلت لنَا الأرض كُلُّها مسجدا، وجُعلت تُرْبَتُهَا لنا طَهُورا، إذا لم نَجِد الماء. وذَكر خِصْلَة أُخرى».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەزڵ بە ئێمە بەخشراوە بەسەر خەڵکیدا لە سێ شتدا: ڕیزەکانمان وەکو ڕیزەکانى فریشتەکانن، وهەموو سەر زەوی کراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە، وخاکەکەى کراوە بە پاککەرەوە بۆ ئێمە (بۆ تەیەموم کردن) ئەگەر ئاومان نەدۆزیەوە»، وفەزڵێکی تریشی باسکرد.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی فەزڵ وڕێزلێنان لەم ئومەتە دەکات بەسەر ئومەتەکانى تر بە هەندێک تایبەتمەندی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (فەزڵ بە ئێمە بەخشراوە بەسەر خەڵکیدا لە سێ شتدا): واتا خواى گەورە چەند فەزڵ وڕێزلێنان وتایبەتمەندییەکی بە ئێمە بەخشیووە بەسەر ئومەتانى پێشووتردا لە سێ سیفەتدا، وئەمەیش سنوودارکردنی سیفەتەکان نییە تەنها بۆ ئەم سیانە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیفەت وتایبەتمەندییەکانى ئومەتەکەى بۆ سەر دادەبەزی یەک لە دوای یەک، بۆیە هەواڵی دەدا سەبارەت بە ئەوانەى لەسەری دابەزیووە لەکاتێکدا کە گونجاو بووایە. (ڕیزەکانمان وەکو ڕیزەکانى فریشتەکانن): واتا وەستانمان لە نوێژدا وەکو وەستانی فریشتەکانن لە لای پەروەردگاریان، واتا سەرەتا ڕیزەکانى پێشەوە کامڵ دەکەن ئینجا ئەوانەى دواتر، پاشان لە تەنیشت یەکتر دەوەستن وڕیزەکان ڕێکدەخەن، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (ألا تصفون كما تَصُف الملائكة عندَ ربِّها؟) فقلنا: يا رسول الله، وكيف تَصُفُّ الملائكة عند ربِّها؟ قالَ: (يتمون الصفوف الأولى، ويتراصون في الصَفِّ) [رواه أبي داود] واتە: (ئایا ڕیزەکان ڕێک ناخەن هەروەکو چۆن فریشتەکان ڕیزەکان ڕێکدەخەن لە لای پەروەردگاریان؟) ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، فریشتەکان چۆن ڕیزەکان ڕێکدەخەن -چۆن دەوەستن لە ڕیزەکاندا- لە لای پەروەردگاریان؟ فەرمووی: (سەرەتا ڕیزەکانى پێشەوە پڕ دەکەنەوە، ولە تەنیشت یەکتر دەوەستن لە ڕیزەکاندا). ئەمیش بە پێچەوانەى ئومەتەکانى پێشووتر، ئەوان لە نوێژدا دەوەستان بەهەر شێوەیەک بووایە. (وهەموو سەر زەوی کراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە): واتا خواى گەورە هەموو ڕێگەى داوە بە ئێمە بە نوێژکردن لە هەر شوێنێکی سەر زەوی، بۆیە مسوڵمان لە هەر شوێنێک بوو وکاتی نوێژ هات؛ دەتوانێت نوێژ بکات، وشوێنێک تایبەت نەکراوە بۆ نوێژکردن ئەمیش بۆ ئاسانکاری لەسەر ئەم ئومەتە، بە پێچەوانەى ئومەتەکانى پێشووتر؛ چونکە ئەوان تەنها دەبوو لە نێو کڵێسا وکەنێست -پەرستگای جولەکە- نوێژ بکەن، بۆیە لە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە: (وكان مَنْ قبلي إنَّما يُصلون في كنائسهم) [رواه أحمد] واتە: (ئەوانەى پێش من تەنها دەبوو لە نێو کڵێساکانیان نوێژ بکەن)، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (ولم يَكن أحَدٌ من الأنبياء يصلِّي حتى يبلغ مِحْرَابه) واتە: (هیچ یەکێک لە پێغەمبەران نوێژی نەدەکرد هەتاوەکو دەگەیشتە نێو میحرابەکەى -شوێنی نوێژکردنەکەى-). گشتگیری ئەم فەرموودەیە ئەو شوێنانە ناگرێتەوە کە شەریعەت نەهی کردووە لە نوێژکردن تێیاندا، وەکو: گەرماو -حەمام-، وئاودەستخانە، وگۆڕستان، وشوێنی مانەوەى وشترەکان، وشوێنە پیس وبۆگەنەکان. (وخاکەکەى کراوە بە پاککەرەوە بۆ ئێمە -بۆ تەیەموم کردن- ئەگەر ئاومان نەدۆزیەوە): واتا تەیەموم کردن بە خاک وخۆڵ کاتێک ڕێگەپێدراوە ئەگەر ئاو دەست نەکەوێت، وهەروەها قورئانی پیرۆزیش ئاماژەى بۆ ئەمە کردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءً فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًا طَيِّبًا} [النساء:43] واتە: {ئینجا ئاوتان دەست نەکەوت ئەوە بە خۆڵێکی پاک تەیەموم بکەن}، وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەم ڕێگەپێدانە بە تەیەموم کردن، وهەروەها ئەو کەسەیش دەگرێتەوە کە تەنها ئەوەندە ئاوی پێیە ترسی تووشی بوون بە زیانی هەیە ئەگەر ئەو بڕە ئاوە بەکاربهێنێت بۆ دەستنوێژگرتن. (وفەزڵێکی تریشی باسکرد): ئەوەى باسکراوە لە پێشتووتر دوو دانە بوون، بۆ نوێژکردن وتەیەموم کردن بە یەک تایبەتمەندی دادەنرێن، بەڵام سێیەم لێرەدا باس نەکراوە بەڵام لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: (وأُوتِيتُ هؤلاء الآيات آخر سورة البقرة من كَنْز تحت العَرْش لم يُعْطَ منه أحَدٌ قَبْلِي، ولا يُعْطَى منه أحَدٌ بَعْدِي) [رواه النسائي] واتە: (وئەو ئایەتانەم پێبەخشراوە لە کۆتایی سورەتی -البقرة-دا لە گەنجینەکانى ژێر عەرش، لەو -گەنجینەیە- بە کەسی تر نەبەخشراوە لە پێش من، وبە کەسی تریش نابەخشرێت لە پاش من).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر