عن عمار بن ياسر رضي الله عنهما قال: «بَعَثَنِي النبي صلى الله عليه وسلم في حَاجَة، فَأَجْنَبْتُ، فَلَم أَجِد المَاءِ، فَتَمَرَّغْتُ فِي الصَّعِيدِ، كَمَا تَمَرَّغ الدَّابَّةُ، ثم أَتَيتُ النبي صلى الله عليه وسلم فَذَكَرتُ ذلك له، فقال: إِنَّمَا يَكْفِيك أن تَقُولَ بِيَدَيكَ هَكَذَا: ثُمَّ ضَرَب بِيَدَيهِ الأَرْضَ ضَرْبَةً وَاحِدَةً، ثُمَّ مَسَحَ الشِّمَالَ عَلَى اليَمِينِ، وظَاهِرَ كَفَّيهِ وَوَجهَهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆ پێویستیەک منی نارد، بۆیە من تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم نەدۆزیەوە، بۆیە ئەملاو ئەولام کرد بە خۆم بە سەر خۆڵی خاکەکەدا هەروەکو چۆن ئاژەڵ ئەملاو ئەولا دەکات بە سەر خۆڵدا، وهاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەم بۆی باسکرد، وفەرمووی: «بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستی (ناو لەپەکانی) دا بە زەویدا، پاشان بە ناو لەپی چەپ پشتی دەستی ڕاستی سڕی (مەسح کرد)، وهەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی (دەموچاوی) مەسح کرد.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- عەمماری کوڕی یاسری -ڕەزاى خوایان لێبێت- نارد بۆ ئەوەى سەفەر بکات بۆ جێبەجێکردنی هەندێک لە پێداویستیەکانى، بۆیە عەممار تووشی لەشگرانی بوو، وئاوی دەستنەکەوت بۆ ئەوەى خۆی بشۆرێت، وتەیەموم کردنی نەدەزانى بۆ لەشگرانی، بەڵکو حوکمەکەی دەزانى بۆ ڕوودانى بچووک (الحدث الأصغر) بۆیە ئیجتیهادی کرد، وا گومانى برد کە چۆن مەسح کردنی هەندێک ئەندامەکان بە خۆڵ شوێنی دەستنوێژگرتن دەگرێتەوە بۆ دەستنوێژشکاندنی بچووک (الحدث الأصغر)؛ بەهەمان شێوەیە پێویستە بۆ تەیەموم کردن لە لەشگرانی هەموو لاشە خۆڵ بیگرێتەوە، ئەمیش وەکو پێوەرێک (قیاسێک) بۆ بەکارهێنانى ئاو کە دەبێت لە کاتى لەشگرانی هەموو لاشە بگرێتەوە، بۆیە خۆی خستە ناو خۆڵەکە وئەملا وئەولای کرد وهەموو لاشەی بووە خۆڵ ونوێژی کرد، وکاتێک ڕۆیشت بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- واى زانی ئەوەى ئەنجامی داوە هیچ شتێکی تێدا نیە وئیجتیهادێکە لە لایەن ئەوەیە، وباسی بۆی کرد، بۆ ئەوەى بزانێت کردەوەکەى دروستە یان نا؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: بەسە بۆت لە جیاتی ئەوەى هەموو لاشەت خۆڵ بیگرێتەوە تەنها هەردوو دەستت بدە زەویدا یەکجار پاشان پشتی دەستەکانت مەسح بکە بە خۆڵەکە وڕووت مەسح بکە، هەروەکو تەیەموم کردنى دەستنوێژ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر