عن عمران بن حصين رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم رأى رجلًا مُعتزلًا، لم يُصَلِّ في القوم، فقال: (يا فلان، ما منعك أن تصلي في القوم؟) فقال: يا رسول الله أصابتني جنابةٌ، ولا مَاءَ، فقال: (عليك بالصَّعِيدِ، فإنه يَكْفِيَكَ).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: «ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟»، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت (بۆ ئەوەی خۆمی پێبشۆم)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خاکی پاک بەکاربهێنە (بۆ تەیەموم کردن)، وئەمە بەسە بۆت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لەگەڵ هاوەڵانی ئەنجامدا، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو بینی پیاوێک بە تەنهایە ونوێژی لە گەڵ خەڵکی نەکردووە، بۆیە بەهۆی نەرم ونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجوانی شێوازى بانگەوازی کردنی بۆ لای خواى گەورە؛ ڕەخنەی لێنەگرت ولێی توڕە نەبوو بەهۆی ئەوەى کە لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکردووە هەتا هۆکاری ئەم کارەی بزانێت، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی شتێک ڕێگر بوو لەوەى لەگەڵ خەڵکی نوێژ بکەیت؟ ئەویش (پیاوەکە) بیانووەکەى (عوزرەکەى) بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد ئەویش ئەوەیە تووشی لەشگرانی بووە وئاوی دەستناکەوێت بۆ ئەوەى خۆی پێ بشوات، بۆیە نوێژەکەى دواخست هەتاوەکو ئاوی دەستدکەوێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو خواى گەورە بەهۆی ڕەحم وبەزەیی هاتنەوەى بە بەندەکانى؛ ڕێگەى بە بەکارهێنانى شتێک داوە کە شوێنی ئاو بگرێتەوە، ئەویش بریتیە لە خۆڵ (خاکی پاک)، بۆیە بەکاریبهێنە (بۆ تەیەموم کردن)، وبەسە بۆت وشوێنی ئاوەکە دەگرێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر