+ -

عن أبي جعفر محمد بن علي بن الحسين بن علي بن أبي طالب أَنَّه كان هو وأبوه عند جابر بن عبد الله، وعنده قوم، فسألوه عن الغسل؟ فقال: صَاعٌ يَكْفِيكَ، فقال رجل: ما يَكْفِينِي، فقال جابر: كان يَكْفِي من هو أَوفَى مِنْكَ شَعْرًا، وخَيرًا مِنكَ -يريد رسول الله- صلى الله عليه وسلم ثُمَّ أَمَّنَا في ثَوبٍ. وفي لفظ: ((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يُفْرِغُ المَاءَ على رَأسِهِ ثَلاَثًا)).
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها الرواية الثانية: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی جەعفەر موحەمەد کوڕی عەلی کوڕی حوسەین کوڕی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب دەڵێت: ئەو وباوکی لە لای جابری کوڕی عبدالله بوون، وکەسانێکی تری لەوێ بوون، وپرسیاریان لێکرد سەبارەت بە خۆشۆردن (غوسڵ کردن)؟ ئەویش (جابر) ووتی: یەک (ساع:صاع)* بەسە، پیاوەکە ووتی: ئەوەندە بەشم ناکات، جابر ووتی: بەشی ئەو کەسەی دەکرد کە مووی لە تۆ زۆرتر و لە تۆ خێرتر بوو (مەبەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو)، وپاشان بە یەک جل کە لەبەریدا بوو پێشنوێژی بۆ کردین. ولە گێڕانەوەیەکدا : «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار ئاوی بەسەر سەریدا دەکرد». *(یەک ساع:صاع/ بە ئەندازەى چوار مشتی ناو هەردوو لەپی دەستێکی قەبارە مامناوەندە، کە دەکاتە نزیکەى 2.5 لیتر)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو جەعفەر موحەمەد کوڕی عەلی وباوکی لە لای هاوەڵی بەڕێز جابری کوڕی عبدالله بوون -ڕەزاى خوایان لێبێت- وکەسانێکی تریش لەوێ بوون، وپیاوێک پرسیاری لە جابر کرد سەبارەت بە ئەندازە ئەو ئاوەى کە پێویستە بۆ خۆشۆردن (غوسڵ کردن) لە لەشگرانی؟ ئەویش (جابر) ووتی: یەک (ساع:صاع)* بەسە، وحەسەنی کوڕی موحەمەدی کوڕی حەنەفیە لە لای جابر بوو، ووتی: ئەم بڕە بەشی خۆشۆردنم ناکات لە لەشگرانی، جابر ووتی: بەشی ئەو کەسەی کرد کە مووی لە تۆ زۆرتر بوو، ولەتۆش خێرتر بوو، بۆیە لە تۆ سوورتر بوو لەسەر پاکوخاوێنی لاشەی وپاراستنی دینەکەى کە مەبەستی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ولێرەدا ئامۆژگاری کرد بۆ شوێنکەوتنی سونەت، وزیادەڕەوی وئیسراف نەکردن لە بەکارهێنانى ئاو بۆ خۆشۆردن (بۆ غوسڵ)،وپاشان جابر پێشنوێژی بۆ کردن. *(یەک ساع:صاع/ بە ئەندازەى چوار مشتی ناو هەردوو لەپی دەستێکی قەبارە مامناوەندە، کە دەکاتە نزیکەى 2.5 لیتر)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر