عن ميمونة رضي الله عنها قالت: «صَبَبْتُ للنبي صلى الله عليه وسلم غُسْلا، فَأَفْرَغ بيمينه على يساره فغَسَلَهُما، ثم غَسل فَرْجَه، ثم قال بِيَدِه الأرض فَمَسَحَها بالتُّراب، ثم غَسلها، ثم تَمَضْمَضَ واسْتَنْشَقَ، ثم غَسَل وجْهَه، وأفَاضَ على رأسِه، ثم تَنَحَّى، فغسل قَدَمَيه، ثم أُتِيَ بمنْدِيل فلم يَنْفُضْ بها».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە مەیمونەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئاوی خۆشۆردنم بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەکرد، بە دەستی ڕاستی ئاوی کردە سەر دەستی چەپی، وهەردوو دەستەکانی شۆرد، وپاشان دامێنی شۆرد، پاشان دەستەکانى هێنا بەسەر زەویدا وخۆڵی پێیاندا کرد (بە خۆڵ مەسحیانی کرد)، پاشان دەستەکانى شۆرد، پاشان ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەریکرد، وپاشان ئاوی ڕادایە نێو لووتی ودەریکرد، پاشان دەموچاوی شۆرد، وئاوی کرد بەسەر سەریدا، پاشان چەمایەوە وپێیەکانى شۆرد، پاشان پارچە پەڕۆیەکی بۆ هێنرا خۆی پێ وشک نەکردەوە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
واتاى فەرموودەکە: مەیمونە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئاوی خۆشۆردنی بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەکرد بۆئەوەى خۆی بشوات بەهۆی لەشگرانی بوونی، بە دەستی ڕاستی ئاوی کردە سەر دەستی چەپی، وهەردوو دەستەکانی شۆرد چونکە ئاوەکان هۆکاری گواستنەوەى ئاون بۆیە پێویستە پاک بن، بۆیە سونەتە بشۆردرێن ئەمیش بۆ بەدیهێنانى پاکێتی وپاککردنەوەیان. شۆردنیان ولە گێڕانەوەیەکی تردا هەر مەیمونە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەیگیڕێتەوە: (فغسل يديه مرتين أو ثلاثا) واتە: (دەستەکانى دوو یان سێ جار شۆرد). وپاشان بە دەستی چەپی دامێنی شۆرد بۆئەوەى پاشماوەکانى وەکو مەنی وهەرشتێکی تری لەسەر لاببات، ودامێن لێرەدا مەبەست ئەندامی نێرینەیە، هەروەکو لەم گێڕانەوەیەدا هاتووە: (ثم أفرغ على شِماله، فغسل مَذَاكِيرَه) واتە: (پاشان ئاوی هێنایە سەر دەستی چەپی وئەندامی نێرینەى شۆرد -گونەکانیش دەگرێتەوە-). پاشان دەستەکانى هێنا بەسەر زەویدا وخۆڵی پێیاندا کرد (بە خۆڵ مەسحیانی کرد)، ولێرەدا مەبەست دەستی چەپە هەورەکو لە گێڕانەوەى (البخاري)یدا هاتووە: (ثم ضَرب بِشِمَاله الأرض، فدَلَكَها دَلْكَا شديدا) واتە: (پاشان دەستی چەپی دا بەسەر زەویدا، بە چاکی دایماڵی -بەسەر زەویدا وتێکەڵی خۆڵەکەى کرد-). مەسحی کرد بەسەر خۆڵەکەدا بۆئەوەى پاشماوەى ئەو شتانە لا ببات کە لەوەیە پێوەیە نووسا بێت لە پاشماوەى ناخاوێن وبۆنی ناخۆش، پاشان دەستی چەپی بە ئاو شۆرد بۆئەوەى پاشماوەى ئەو شتانەى لەسەر لاببات کە پێیەوە نووسا بوو لە خۆڵ وپاشماوەکان، پاش شۆردنی دەستەکانى ئاوی ڕادایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەى دەرکرد، وپاشان دەموچاوی شۆرد. وتێیدا نەهاتووە کە دەستنوێژی گرتبێت بەڵکو لە گێڕانەوەکەى (البخاري)یدا هاتووە هەورەکو عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەیگێڕێتەوە: (ثم توضأ وضوءه للصلاة) واتە: (دەستنوێژی گرت هەروەکو دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ). پاشان ئاوی کردە بەسەر سەریدا هەروەکو لە گێڕانەوەکەى تر هاتووە: (ثم أَفْرَغ على رأسه ثلاث حَفَنَات مِلءَ كَفِّه، ثم غَسَل سَائر جَسَده) واتە: (پاشان سێ جار ئاوی کرد بەسەر سەریدا بە ئەندازەى نێوان هەردوو چنگی دەستی، وپاشان هەموو لاشەی شۆرد)، ویەک جار بەسە ئەگەر هەموو لاشە شۆردرا. دواى ئەمە چوو بۆ شوێنێکی دوور لەو شوێنەى کە خۆی تێیدا شۆرد وپێیەکانى شۆرد؛ پاش دەستنوێژگرتن وخۆشۆردنی، وپێیەکانى جارێکی تریش شۆرد. وپاشان پارچە پەڕۆیەکی بۆ هێنرا خۆی پێ وشک نەکردەوە، ولە گێڕانەوەیەکی تردا -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (ثم أَتَيْتُه بالمِندِيل فَرَدَّه) واتە: (پاشان پارچە پەڕۆیەکم بۆی هێنا وڕەتی کردەوە). ولە گێڕانەوەیەکی تر: (أُتِيَ بِمِنْدِيلٍ فلم يَمَسَّه وجعل يقول: بالماء هكذا) واتە: (پاشان پارچە پەڕۆیەکی بۆ هێنرا ودەستی لێی نەدا وئاوەکەى بەم شێوەیە لێکرد)؛ واتا بە دەستەکانى شوێنەواری ئاوی خۆشۆردنەکەى لەسەر لاشەی لادەدا.