عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «مَن توضأ فأحسنَ الوُضوء، ثم أتى الجمعةَ فاسْتمعَ وأَنْصَتَ غُفِرَ له ما بينه وبين الجمعة وزيادةُ ثلاثة أيام، ومَن مَسَّ الحَصا فقد لَغا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە جوانی وبێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى نێوان ئەو جومعەیە وئەوەى ڕابردوو وزیادەی سێ ڕۆژ، وئەوەى خۆی سەرقاڵ بکات لە کاتی وتارەکەدا؛ ئەوا قسە وکردەوەى پوچی ئەنجامداوە (واتا: پاداشتی ڕۆژی جومعەی بۆ نییە بە هۆی ئەم سەرقاڵ بوونە)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت کە پایەکان و واجبەکان وسونەت وئادابەکانى جێبەجێبکات، وپاشان بێت بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جومعە وگوێ بگرێت لە وتارەکە وبێدەنگ بێت وقسە نەکات، ئەوا خواى گەورە لە تاوانە بچووکەکانى لە نێوان ئەو جومعەیە وجومعەی پێشووتر خۆش دەبێت، وتاوانە بچووکەکانى سێ ڕۆژی زیاتریش، وئەوەى خۆی سەرقاڵ بکات لە کاتی وتارەکەدا وەکو یاری کردن بە بەرد وفەرش وشتی تر ئەوا پاداشت ئەو ڕۆژەی بۆ نییە بەهۆی خۆ سەرقاڵکردنەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر