عن معاذ بن انس رضي الله عنه مرفوعاً: «مَنْ ترك اللباسَ تَوَاضُعًا لله، وهو يقدر عليه، دعاه اللهُ يومَ القيامةِ على رُؤُوسِ الخَلَائِقِ حتى يُخَيِّرُهُ مِنْ أَيِّ حُلَلِ الإِيمَانِ شَاءَ يَلْبَسُهَا».
[حسن] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، لەکاتێکدا تواناى نرخەکەى (تواناى کڕینی) هەبێت، خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات هەتاوەکو بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئیمان (کە بیەوێت)».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، ودووربوون لە ڕازاوەیی ژیانی دونیا، ئەگەر هەژاری هۆکاری ئەمە نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات ئەمیش وەکو ڕێزلێنانێک بۆی، بۆئەوەى بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئەهلی بەهەشت کە بیەوێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر