عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما «أن مُعَاذَ بْنَ جَبَل: كان يُصَلِّي مع رسول الله صلى الله عليه وسلم العِشاء الآخرة، ثم يرجع إلى قومه، فيُصَلِّي بهم تلك الصلاة ...». وفي رواية: أن النبي صلى الله عليه وسلم قال لِمُعَاذٍ: «فلولا صَلَّيْتَ بِسَبِّحِ اسم ربك الأعلى، والشمس وَضُحَاهَا، والليل إذا يغشى، فإنه يُصَلِّي وراءك الكبير والضعيف وذو الحاجة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «موعازی کوڕی جەبەل: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی عیشای ئەنجامدا، پاشان گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەى، لەو نوێژەدا پێشنوێژی بۆیان دەکرد». ولە گێڕانەوەیەکدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە موعازی فەرموو: «ئایا بۆت باشتر نەدەبوو نوێژ ئەنجامبدەیت -بە خوێندنی- : سَبِّحِ اسم ربك الأعلى، والشمس وَضحَاهَا، والليل إذا يغشى؟ چونکە لە پشتی تۆوە بەتەمەن، ولاواز، وخاوەن پێویستی نوێژ ئەنجامدەدەن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ماڵەکانی بەنی سەلەمە، ئەو کۆمەڵەى موعازی کوڕی جەبەل لەگەڵیان نیشتەجێ بوو لە شوێنێک بوون لە دەوروپشتی مەدینە، وموعاز -ڕەزای خوای لێبێت- زۆر حەزی بە خێر وچاکەکاری بوو، وسوور بوو لەسەر ئەوەى ئامادەى نوێژکردن بێت لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمیش بەهۆی خۆشەویستی بۆ فێربوونی زانست، پاش ئەوەى نوێژی فەرزی عیشای لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدا، پاشان گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەى، لە نوێژی عیشادا پێشنوێژی بۆیان دەکرد، بۆ موعاز سونەت بوو ولەسەر ئەوان فەرز بوو، وئەمیش بە زانینی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- وڕازی بوو لەسەر ئەم کردەوەیە، بەڵام جارێکیان قورئانی زۆری خوێند لە کاتی نوێژکردندا، وشەریعەتی ئیسلامی ناسراوە بە لێبووردەیی وئاسانکاری ولابردنی ناڕەحەتی بۆئەوەى خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی ئەرکەکانیان لەسەر قورس نەبێت. کاتێک هەواڵی ئەوە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە موعاز قورئان زۆر دەخوێنێت لە کاتی نوێژدا؛ ڕێنموێنی کرد بۆئەوەى نوێژەکە پوخت بکاتەوە، ئەمیش بە خوێندنی سورەتە مامناوەندەکان لە درێژیدا وەکو -خوێندنی- : (سَبِّحِ اسم ربك الأعلى) -سورەتی الأعلى-، (والشمس وَضحَاهَا) -سورەتی الشمس-، (والليل إذا يغشى) -سورەتی اللیل-، چونکە ئەو پێشنوێژی دەکات بۆ کەسانێک کە لەوەیە لە تەمەندا گەورە بن، یان لاشەیان لاواز بێت وتووشی ئازار ببن بەهۆی زۆر ڕاوەستانەوە، وهەروەها لەوەیە کەسانێک لە پشتیەوە بوون کە خاوەن پێویستی بن کە دەبێت ئەنجامی بدەن، بۆیە باشتر وایە کە نەرمونیان بێت ونوێژەکە پوخت بکاتەوە ئەمیش وەکو ڕەچاوکردنێک بۆ مافی ئەم کۆمەڵانە لە مسوڵمانان، بەڵام ئەگەر مسوڵمان زانیاری هەبوو سەبارەت بە حاڵی نوێژخوێنەکان کە دەتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر بەپێوە بوەستن یان بە تەنها نوێژی کرد؛ ئەوا ئاساییە نوێژەکەی درێژ بکاتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر