1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله فەرمانی پێكردووە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)^، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا)^^

عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها أَنَّهَا قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ:
«مَا مِنْ مُسْلِمٍ تُصِيبُهُ مُصِيبَةٌ فَيَقُولُ مَا أَمَرَهُ اللهُ: {إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ} [البقرة: 156]، اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا، إِلَّا أَخْلَفَ اللهُ لَهُ خَيْرًا مِنْهَا»، قَالَتْ: فَلَمَّا مَاتَ أَبُو سَلَمَةَ قُلْتُ: أَيُّ الْمُسْلِمِينَ خَيْرٌ مِنْ أَبِي سَلَمَةَ؟ أَوَّلُ بَيْتٍ هَاجَرَ إِلَى رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم، ثُمَّ إِنِّي قُلْتُهَا، فَأَخْلَفَ اللهُ لِي رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوم سەلەمەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله فەرمانی پێكردووە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)^، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا)^^، ئەوا خوای گەورە شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی»، دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتم: چی مسوڵمانێك خێرترە لە ئەبی سەلەمە؟ وماڵەكەی یەكەم ماڵ بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان ئەم (نزایەم) ووت، بۆیە خوای گەورە لە شوێنی ئەو پێغەمبەری خودای پێدام -صلى اللە علیە وسلم-». ^(واتە: ئێمه هەر هی خواین وهەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه [البقرة: 156])، ^^(واتە: خودایە، بەهۆی ئەم كارەساتەوە؛ پاداشتم بدەرەوە، وشتێكی خێرتر بخەرە شوێنی بۆم).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 918

شیکردنەوە

ئوم سەلەمە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جارێكیان گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە فەرمووی: هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله پێی خۆشە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) [البقرة: 156] (واتە: ئێمه هەر هی خواین وهەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه)، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي:خودایە پاداشتم بدەرەوە)؛ هەروەها پاداشتی ئارامگرتنم پێببەخشە، (فِي مُصِيبَتِي:لە كارەساتەكەم)، (وَأَخْلِفْ لِي:شتێك بخەرە شوێنی بۆم)؛ قەرەبووم بكەرەوە، (خَيْرًا مِنْهَا:كە خێرتر بێت -لەوەی لەدەستم دا-)، ئەوا خوای گەورە شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی. ئوم سەلەمە دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتم: چی كەسێك لەنێو مسوڵمانان خێرترە لە ئەبی سەلەمە؟! یەكەم خێزان ماڵی ئەو بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خوای گەورە یارمەتیدام وئەو نزایەم ووت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی، بۆیە خوای گەورە لە شوێنی ئەو پێغەمبەری خودای پێدام -صلى اللە علیە وسلم-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرمان بە ئارامگرتن لەكاتی ڕوودانی كارەساتەكان وناڕەزایی دەرنەبڕین.
  2. ڕێنموێنی كردن بۆ پاڕانەوە لە الله لەكاتی كارەساتدا؛ چونكە خوای گەورە جێگرەوە دەبەخشێت.
  3. گرنگە ئیماندار فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جێبەجێ بكات، ئەگەرچیش دانایی بۆی دەرنەكەوێت لە فەرمانەكەدا.
  4. بۆ ئیماندار هەموو خێرێك بۆی لە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

35 زمان
EN English الإنجليزية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية