عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ:
كُنَّا فِي غَزَاةٍ فَكَسَعَ رَجُلٌ مِنَ المُهَاجِرِينَ رَجُلًا مِنَ الأَنْصَارِ، فَقَالَ الأَنْصَارِيُّ: يَا لَلْأَنْصَارِ، وَقَالَ المُهَاجِرِيُّ: يَا لَلْمُهَاجِرِينَ، فَسَمَّعَهَا اللَّهُ رَسُولَهُ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «مَا هَذَا؟» فَقَالُوا: كَسَعَ رَجُلٌ مِنَ المُهَاجِرِينَ رَجُلًا مِنَ الأَنْصَارِ، فَقَالَ الأَنْصَارِيُّ: يَا لَلْأَنْصَارِ، وَقَالَ المُهَاجِرِيُّ: يَا لَلْمُهَاجِرِينَ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «دَعُوهَا فَإِنَّهَا مُنْتِنَةٌ» قَالَ جَابِرٌ: وَكَانَتِ الأَنْصَارُ حِينَ قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَكْثَرَ، ثُمَّ كَثُرَ المُهَاجِرُونَ بَعْدُ، فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أُبَيٍّ: أَوَقَدْ فَعَلُوا، وَاللَّهِ لَئِنْ رَجَعْنَا إِلَى المَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ الأَعَزُّ مِنْهَا الأَذَلَّ، فَقَالَ عُمَرُ بْنُ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: دَعْنِي يَا رَسُولَ اللَّهِ أَضْرِبُ عُنُقَ هَذَا المُنَافِقِ، قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «دَعْهُ، لاَ يَتَحَدَّثُ النَّاسُ أَنَّ مُحَمَّدًا يَقْتُلُ أَصْحَابَهُ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4907]
المزيــد ...
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت:
ئێمە لە جەنگێدا بووین و پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستەكانی دای لە پشتی لە پیاوێکی ئەنساڕی، پیاوە ئەنساڕییەکە هاواری کرد: ئەی ئەنساڕەكان (بە هانامەوە وەرن)!، پیاوە موهاجیرەکەیش هاواری کرد: ئەی موهاجیرەکان (بە هانامەوە وەرن)!، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەمە بوو؛ فەرمووی: «ئەوە چییە؟» ووتیان: پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستەكانی دای لە پشتی پیاوێکی ئەنساڕی، لەسەر ئەوە ئەنساڕییەکە ووتی: ئەی ئەنساڕەكان! و موهاجیرەکەیش ووتی: ئەی موهاجیرەکان!، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازی لێ بهێنن (لەو جۆرە بانگەوازییە)، چونکە شتێکی قێزەونە»، جابر دەڵێت: ژمارەی ئەنساڕەكان زیاتر بوو (لە ژمارەی موهاجیرەکان) لەو کاتەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، بەڵام دواتر ژمارەی موهاجیرەکان زیادی کرد، عبد الله ی کوڕی ئوبەی (سەرگەورەی دووڕووەکان) ووتی: ئایا ئەوان (موهاجیرەکان) وایان کردووە؟ سوێند بە خوا، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مەدینە، بێگومان، بەڕێزترینەكە زەلیلترینەكە لەوێ دەردەكات، عومەری کوڕی خەتاب ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێگەم بدە بۆ ئەوەی سەری ئەم دووڕووە بپەڕێنم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازی لێ بهێنە، نەوەک خەڵکی بڵێن موحەممەد هاوەڵەکانی خۆی دەکوژێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 4907]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە گەشتێکدا بوو بۆ جەنگێك و هاوەڵانی لەگەڵدا بوو لە موهاجیر و ئەنساڕەكان -ڕەزای خوایان لێبێت-، پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستی خۆی لە پشتی پیاوێکی دا لە ئەنساڕەكان. ئەنساڕیەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی ئەنساڕەکان! و موهاجیرەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی موهاجیرەکان! پێغەمبەریش -صلى الله عليه وسلم- گوێی لێیان بوو، فەرمووی: ئەوە چییە؟ ووتیان: پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستی خۆی لە پشتی پیاوێکی دا لە ئەنساڕەكان، ئەنساڕیەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی ئەنساڕەکان، و موهاجیرەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی موهاجیرەکان. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: واز بێنن لەم خووە نەفامی و جاهیلیە، چونکە بێزراو و ناشیرین و ئازاردەرە، ئەویش ئەوە بوو ئەگەر پیاوێك دوژمنەکەی زاڵ بووایە بەسەریدا؛ بانگی هۆزەكەی دەکرد و ئەوانیش دەستبەجێ دەهاتن بۆ سەرخستنی، ئینجا ئەگەر ستەمکار بووایە یان ستەملێکراو؛ ئەمیش بەهۆی نەفامی و دەمارگیریانەوە. جابر دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هات بۆ مەدینە ئەنساڕەكان زۆرتر بوون لە موهاجیرەكان، پاشان ژمارەی موهاجیرەكان زیادی كرد. سەرۆکی دووڕووەکان؛ عبد الله ی کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول، ووتی: ئایا کار گەیشتووەتە ئەم ڕادەیە؟! سوێند بە خودا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مەدینە، ئەوا بەهێزەکان (مەبەستی خۆی و ئەوانەیە كە لەگەڵیدا بوون) لاوازەکان لە مەدینە دەردەكەن (مەبەستی پێغەمبەرە -صلى الله عليه وسلم- و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون). عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ڕێگەم بدە ئەی پێغەمبەری خودا؛ بدەم لە گەردنی ئەم دووڕووە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: وازی لێبێنە، با خەڵکی نەڵێن موحەممەد شوێنکەوتووانی خۆی دەکوژێت؛ تەنانەت ئەگەر لە ڕواڵەتیشدا بێت چونكە خەڵكی لە ڕواڵەتدا وا تێدەگەن.