عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ أَكَلَ ثُومًا أَوْ بَصَلًا، فَلْيَعْتَزِلْنَا -أَوْ قَالَ: فَلْيَعْتَزِلْ- مَسْجِدَنَا، وَلْيَقْعُدْ فِي بَيْتِهِ»، وَأَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أُتِيَ بِقِدْرٍ فِيهِ خَضِرَاتٌ مِنْ بُقُولٍ، فَوَجَدَ لَهَا رِيحًا، فَسَأَلَ فَأُخْبِرَ بِمَا فِيهَا مِنَ البُقُولِ، فَقَالَ قَرِّبُوهَا إِلَى بَعْضِ أَصْحَابِهِ كَانَ مَعَهُ، فَلَمَّا رَآهُ كَرِهَ أَكْلَهَا، قَالَ: «كُلْ فَإِنِّي أُنَاجِي مَنْ لاَ تُنَاجِي».
ولِمُسْلِمٍ عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللهِ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «مَنْ أَكَلَ مِنْ هَذِهِ الْبَقْلَةِ، الثُّومِ - وقَالَ مَرَّةً: مَنْ أَكَلَ الْبَصَلَ وَالثُّومَ وَالْكُرَّاثَ فَلَا يَقْرَبَنَّ مَسْجِدَنَا، فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ تَتَأَذَّى مِمَّا يَتَأَذَّى مِنْهُ بَنُو آدَمَ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 855]
المزيــد ...
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت، ومەنجەڵێک هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە چەند دەنکە سەوزەیەکی پاقلەمەنی تێدابو، وبۆنی لێوە دەهات، پرسیاری كرد وپێی ووترا كە بجۆرێک بە باقلەمەنیەکانی تێدایە، فەرمووی: «نزیکی بكەنەوە» لە یەكێك لەو هاوەڵانەی كە لەگەڵیدا بوون، کاتێک بینی حەزی نەکرد بیخوات، وفەرمووی: «بخۆ، ئەوەی من گفتوگۆ وموناجاتی لەگەڵدا دەکەم؛ تۆ موناجاتی لەگەڵدا ناکەیت». ولە گێڕانەوەی -مسلم- هاتووە: لە جابری کوڕی عبداللەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى لە سیر بخوات، -جارێكیان فەرمووی:- هەركەسێك پیاز یان سیر یان کەوەر بخوات؛ ئەوا با لە مزگەوتەکانمان نزیک نەبێتەوە، چونکە فریشتەکان تووشی ئازار دەبن بە هۆی ئەو شتانەى کە نەوەکانى ئادەم تووشی ئازار دەکەن».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 855]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە خواردنی سیر یان پیاز لەسەر كەسێك كە دەیەوێت بێت بۆ مزگەوت، بۆئەوەی بەهۆی بۆنەكەیان ئازاری ئەو برایانەی نەدات؛ كە ئامادەی نوێژی بەكۆمەڵ دەبن، ئەم نەهی كردنە -تەنزیهی- پێدەووترێت، واتە نەهی کراوە خۆپارێزی بکرێت لە مزگەوت لە کاتی خواردنی ئەم جۆرە سەوزانەدا، ونەهی نەكراوە لە خواردنیان چونكە لە خواردنە حەڵاڵەكانن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەنجەڵێكی بۆ هێنرا كە سەوزەواتی تێدابوو، وبۆنەكەی بەلایەوە خۆش نەبوو وپێی ووترا كە چی تێدایە؛ بۆیە نەیخوارد ونزیكی كردەوە لە یەكێك لە هاوەڵانی بۆئەوەی بیخوات، ئەویش حەزی نەكرد بیخوات وەكو شوێنكەوتنێك بۆی، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی، فەرمووی: بخۆ، من گفتوگۆ لەگەڵ فریشتەكان دەكەم لەڕێگەی وەحیەوە.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاند كە بۆنی ناخۆش فریشتەكان تووشی ئازار دەکات، هەروەكو چۆن بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە خەڵكی تووشی ئازار دەبن.