عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه : أنه خَطب يوم الجمعة فقال في خُطْبَته: ثم إنكم أيها الناس تأكلون شَجَرَتين ما أَرَاهُما إلا خَبِيثَتَيْن: البَصَل، والثُّوم. لقد رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا وجَد ريحَهُمَا من الرَّجُل في المسجد أَمَرَ به، فأُخرج إلى البَقِيع، فمن أكَلَهُمَا فَلْيُمِتْهُمَا طَبْخًا.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە مەعدان کوڕی ئەبی تەڵحەی یەعمەریەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: لە ڕۆژی جومعەدا عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- وتاری دەدا ولە وتارەکەیدا فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، ئێوە لە دوو ڕووەک دەخۆن کە وا دەبینم ئازاردەرن: پیاز، وسیر. پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بۆنیانی بکردایە لە پیاوێکەوە؛ فەرمانی دەکرد، بۆیە پیاوەکە دەردەکرا بەرەو ناوچەی بەقیع، هەرکەسێک ویستی بیانخوات (با بۆنەکەیان لابەرێت) ئەویش بە چاک لێنانیان -کوڵاندنیان-».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک ئامادەی وتار دەبێت با لە دوو ڕووەکی ئازاردەر نەخوات کە مەبەستی لێرەدا سیر وپیازە، وعەرەب هەرشتێکی حەزی لێ نەبێت لە قسە وکردەوە وپارە وخواردن وخەڵکی پێی دەڵێن (خبیث) کە بە ماناى پیس دێت بەڵام مەرج نییە لە بنەڕەتدا ئەو شتە پیس بێت کە لە فەرموودەکەدا ئەم وشەیە بەکارهاتووە. وهەروەها -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من أكل من هذه الشجرة المُنْتِنَة، فلا يَقْرَبَنَّ مسجدنا) واتە: (هەرکەسێک لەم دارە بۆن ناخۆشەی خوارد؛ ئەوا با نزیکی نەبێتەوە لە مزگەوتەکانمان) [رواه مسلم]. (سیر وپیاز): وهەر خواردنێک یان شتێکی تر کە بۆنی ناخۆشی هەبێت وەکو لە فەرموودەی تردا تەڕەپیاز (الکراث) هاتووە وهەروەها ترپ وتوتن وجگەرە وجگە لە ئەمانە، ولێرەدا باسی سیر وپیاز کراوە چونکە بە زۆری دەخورێن. (پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بۆنیانی بکردایە لە پیاوێکەوە؛ فەرمانی دەکرد، بۆیە پیاوەکە دەردەکرا بەرەو ناوچەی بەقیع): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها لە مزگەوت دەری نەدەکرد بەڵکو دووری دەخستەوە بۆ ناوچەی بەقیع ئەمیش وەکو سزایەک بۆی بەهۆی ئەوەى ئازاری مسوڵمانان وفریشتەکان دەدات، چونکە فریشتەکان تووشی ئازار دەبن بەهۆی شتێکەوە کە مرۆڤ ئازار بدات هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە. («هەرکەسێک ویستی بیانخوات -با بۆنەکەیان لابەرێت- ئەویش بە چاک لێنانیان -کوڵاندنیان-»): واتا هەرکەسێک حەزی کرد بیانخوات ئەوا بیانکوڵێنێت لە ناو چێشتدا -لێی بنێت- چونکە کوڵاندنیان وتێکەڵ بوونیان لە گەڵ خواردنی سەر ئاگر بۆنەکەیان ناهێڵێت بەڵام ئەگەر بە کاڵی بخورێن بۆنیان ئازاردەر دەبێت، وئەگەر بۆنە ناخۆشەکەى نەما ئەوا دروستە کەسەکە ئامادەی مزگەوت بێت چونکە هۆکارەکە نەماوە -کە بۆنە ناخۆشەکەیە-، وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن كنتم لا بد آكليهما فأميتوهما طبخاً) واتە: (ئەگەر هەر دەتانەوێت بیخۆن؛ ئەوا بۆنەکەیان مەهێڵن ئەویش بە لێنانیان -کوڵاندنیان وتێکەڵکردنیان لەگەڵ خواردنی تری سەر ئاگر-) [رواه أبو داود]. کوڵاندنیان لەسەر ئاگر -لێنیان- هۆکارە بۆ لابردنی بۆنە ناخۆشەکەى بۆیە ڕێگەپێدراوە بە چوونە نێو مزگەوت بۆ نوێژکردن یان بۆ هەر مەبەستێکی تر، بەڵام ئەگەر کاتی نوێژ کردن نەبوو؛ ئەوا ئاساییە بە کاڵی بخورێن بەڵکو فەرمانکراوە بە لێنانیان بۆ لابردنی بۆنەکەى چونکە ئازاردەرە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر