عن أُبَي بن كعب رضي الله عنه ، قال: صلَّى بنا رسول الله صلى الله عليه وسلم يوما الصُّبح، فقال: أشَاهد فلان، قالوا: لا، قال: أشَاهد فلان، قالوا: لا، قال: «إن هَاتَين الصَّلاتين أثْقَل الصلوات على المنافقين، ولو تعلمون ما فيهما لأتَيْتُمُوهُمَا، ولو حَبْوا على الرُّكَب وإن الصَّف الأول على مِثْل صفِّ الملائكة ولو عَلِمْتُم ما فَضِيلَتُه لابْتَدَرْتُمُوهُ، وإن صلاة الرَّجل مع الرَّجل أَزْكَى من صلاته وحْدَه، وصلاته مع الرَّجُلين أَزْكَى من صلاته مع الرُّجل، وما كَثر فهو أحَبُّ إلى الله تعالى».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا، وفەرمووی: ئایا فڵان ئامادەیە؟، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: ئایا فڵان ئامادەیە؟، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئەم دوو نوێژە (مەبەستی نوێژی بەیانی وعیشایە) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر بە گاگۆڵکێش بووایە لەسەر ئەژنۆکان، وڕیزی یەکەم وەکو ڕیزی فریشتەکانە، وئەگەر فەزڵی ڕیزی یەکەمتان دەزانی ئەوا پێشبڕکێتان دەکرد بۆ ئەوەى پێشتر ئامادەی بن، ونوێژی پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی تر پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها، وئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ دوو پیاودا پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ پیاوێک، وهەتا ژمارەکە زۆرتر بێت ئەوا خوای گەورە زیاتر پێی خۆشە».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا، وفەرمووی: ئایا فڵان ئامادەیە؟، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: ئایا فڵان ئامادەیە؟، ووتیان: نەخێر): ومەبەست لە فڵان وفڵان چەند کەسێکە لە مونافیقەکان -دوو ڕووەکان-، لە گێڕانەوەیەکدا: (لا، لنَفَر من المنافقين لم يشهدوا الصلاة) [رواه الدارمي]، واتە: (نەخێر -ئامادەنین-، مەبەست چەند کەسێکە لە مونافیقەکان کە ئامادەی نوێژ نەبوون). فەرمووی: (ئەم دوو نوێژە -مەبەستی نوێژی بەیانی وعیشایە- قورسترین نوێژە لەسەر مونافیقەکان): لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: {أثقل الصلاة على المنافقين: صلاة العشاء، وصلاة الفجر} [متفق علیه]، واتە: {قورسترین نوێژ لەسەر مونافیقەکان: نوێژی عیشا، ونوێژی بەیانیە}، وبنچینە ئەوەیە کە هەموو نوێژە فەرزەکان ونوێژە سونەتەکان زیاتریش قورس وناڕەحەتە بە لای مونافیقەکانەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمۡ وَإِذَا قَامُوٓاْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُواْ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلٗا﴾ [النساء: 142] واتە: ﴿بە ڕاستی دووڕووەکان دەیانەوێت خودا بخەڵەتێنن کەچی -لە بەرامبەردا- خودا ئەوا هەڵدەخەڵەتێنێت -فڕ وفێڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە-، ھەرکاتێکیش ھەستن بۆ نوێژ بە تەمەڵی وسستی ھەڵدەستن ڕوپامایی بۆ خەڵکی ئەکەن ویادی خودا ناکەن مەگەر بە کەمی نەبێت﴾، بەڵام نوێژی بەیانی ونوێژی عیشا لە قورسترین نوێژەکانن لەسەریان؛ چونکە نوێژی عیشا لە کاتی هێوری وئیسراحەت وخۆ ئامادەکردنە بۆ خەوتن پاش ماندووبوونی ڕۆژ، ونوێژی بەیانی چونکە لە کاتی خەوتندایە؛ بۆیە لە بانگی بەیانیدا بانگبێژ دەڵێت: {الصلاة خير من النُّوم}(الصلاة خير من النُّوم) [رواه النسائي]، واتە: {نوێژکردن خێرترە لە خەوتن}. (ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە -لە فەزڵ وپاداشت-): مەبەست لەو فەزڵ وپاداشتەیە لەسەر ئەنجامدانى ئەم نوێژە بە جەماعەت لە مزگەوتدا لەگەڵ پیاوان، چونکە پاداشت بە پێی ناڕەحەتیە، وبە هەمان شێوە بۆ ئافرەتانیش هەمان پاداشتیان هەیە ئەگەر لە کاتی خۆی وبە ڕێکی وجوانی نوێژەکەیان ئەنجامبدەن وئەگەر کرا ئافرەتان لە ماڵەوە نوێژ بە جەماعەت ئەنجامبدەن یان ئەگەر پیاوەکە لە نوێژی جەماعەت گەڕایەوە دەتوانێت نوێژی سونەت بکات وماڵەوە لە پشتیەوە نوێژی فەرز ئەنجامبدەن بەم شێوەیە ئەوانیش پاداشتی جەماعەتیان بۆ دەنووسرێت. (ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر بە گاگۆڵکێش بووایە لەسەر ئەژنۆکان): واتا دەهاتن بۆ مزگەوتەکان بۆ ئەنجامدانى ئەم دوو نوێژە ئەگەر هاتنەکەش بە گاگۆڵکێ بووایە لەسەر دەست وئەژنۆکان هەروەکو چۆن منداڵ بە گاگۆڵکێ دەڕوات؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی ئەگەر ڕێگرێک هەبێت لەوەى نەهێڵێت لەسەر پێیەکانیان ڕێبکەن ئەوا فەزڵ وپاداشتی هاتن بۆ ئەم نوێژانە لە دەستی خۆیان نادەن. (وڕیزی یەکەم وەکو ڕیزی فریشتەکانە، وئەگەر فەزڵی ڕیزی یەکەمتان دەزانی ئەوا پێشبڕکێتان دەکرد بۆ ئەوەى پێشتر ئامادەی بن): ڕیزی یەکەم ئەو ڕیزەیە کە ڕاستەوخۆ لە پشت ئیمامەوەیە -لە پشت پێشنوێژەوەیە-، ولێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕیزی یەکەمی نوێژخوێنەکانی چواند بە ڕیزی یەکەمی فریشتەکان لە نزیکیان لە خوداوە -سبحانه وتعالى-، ئەگەر دەتانزانى فەزڵ وپاداشتی ئەنجامدانى نوێژ لە ڕیزی یەکەم چییە ئەوا پێشبڕکێتان لەسەری دەکرد، وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لو يعلم الناس ما في النِّداء والصَّف الأول، ثم لم يجدوا إلا أن يستهموا عليه لاستهموا) [البخاري]، واتە: (ئەگەر خەڵکی دەیانزانى: فەزڵ وپاداشتی بانگدان -یان ووتراوە: ئەگەر دەیانزانی فەزڵ وپاداشتی ئەو کەسە چییە کە وەڵامی بانگ دەداتەوە ودەچێت بۆ مزگەوت-، وفەزڵ وپاداشتی وەستان ڕیزی یەکەم چییە؛ ئەگەر هیچ ڕێگەیان نەبووایە بۆ ئامادەبوونی مەگەر بە ئەنجامدانى تیروپشک نەبێت ئەوا ئەنجامیان دەدا). (ونوێژی پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی تر پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها): واتا ئەنجامدانى نوێژ بە جەماعەتێک کە لە دوو کەس پێکهاتبێت خێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها. (وئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ دوو پیاودا پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ پیاوێک): واتا ئەگەر نوێژی جەماعەت لە سێ کەس پێکهاتبێت ئەوا خێری زیاترە لەوەى لە دوو کەس پێکهاتبێت ئەمیش بەهۆی زۆری ژمارەوە. (وهەتا ژمارەکە زۆرتر بێت ئەوا خوای گەورە زیاتر پێی خۆشە): هەتا ژمارەی نوێژخوێنان زۆرتر بن خودا زیاتر پێی خۆشە. وئەم فەرموودەیش بەڵگەیە لەسەر فەزڵ وبەنرخی وپاداشتی نوێژی جەماعەت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر