عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «خَيْرُ صفوف الرِّجال أوَّلُها، وشرُّها آخرُها، وخَيْرُ صفوف النِّساء آخِرُها، وشَرُّها أولها».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین (وباشترین) ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وخراپترین (وشەڕترین) ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخراپترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

باشترین ڕیزی پیاوان کە زۆترین پاداشتی لەسەرە ڕیزی یەکەمە؛ چونکە نزیکترینە لە ئیمام (پێشنوێژ) ودوورترینە لە ئافرەتان (ئەگەر ئافرەتان وپیاوان لە چوارچێوەی یەک دیواردا نوێژ بکەن)، وکەمترین فەزڵ وپاداشت بۆ ڕیزی کۆتایە ئەمیش بەهۆی دووری نوێژخوێنە لە ئیمام ونیشانەى دواکەوتنە وکەمی هەوڵدانە بۆ دەستکەوتنی خێر وپاداشت وهەروەها بە جوانی وکامڵی گوێی لە خوێندنی ئیمامەکە نابێت (ئەگەر مزگەوتەکە دەنگ گەورەکەرەوەى تێدا نەبێت)، وباشترین ڕیزی ئافرەتان کە زۆرترین پاداشتی لەسەرە؛ ڕیزی کۆتایە کە دوورترینە لە پیاوان وپارێزراوتر دەبێت، وکەمترین پاداشت بۆ ڕیزی یەکەمی ئافرەتانە ئەمیش بەهۆی نزیکیان لە فیتنەوە (ئەمە ئەگەر ئافرەتان وپیاوان لە چوارچێوەی یەک دیواردا نوێژ بکەن)، بەڵام ئەگەر دیوار هەبێت لە نێوان پیاوان وئافرەتان بەشێوەیەک کە پیاوان نەیانبینن ئەوا ڕیزی یەکەمی ئافرەتان پاداشتیان زیاترە ئەمیش بەهۆی نەمانی ڕێگرەکەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر