عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: بِتُّ عند ميمونة، فقام النبي صلى الله عليه وسلم فأتى حاجَتَه، فغسل وجهه ويديه، ثم نام، ثم قام، فأَتى القِرْبَة فأطلق شِنَاقَهَا، ثم توضأ وضوءا بين وضوءين لم يُكْثِرْ وقد أبلغ، فصلى، فقمت فَتَمَطَّيْتُ؛ كراهية أن يرى أني كنت أَتَّقِيهِ، فتوضأت، فقام يصلي، فقمت عن يساره، فأخذ بِأُذُنِي فَأَدَارَنِي عن يمينه، فَتَتَامَّت صلاته ثلاث عشرة ركعة، ثم اضطجع فنام حتى نَفَخ، وكان إذا نام نَفَخ، فَآذَنَهُ بلال بالصلاة، فصلَّى ولم يتوضأ، وكان يقول في دعائه: «اللهم اجعل في قلبي نورا، وفي بَصري نورا، وفي سمعي نورا، وعن يميني نورا، وعن يساري نورا، وفَوْقِي نورا، وتحتي نورا، وأمامي نورا، وخلفي نورا، واجعل لي نورا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: شەو لە ماڵی مەیمونەی پورم بووم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا وپێویستیەکانى خۆی جێبەجێ کرد -سەرئاوی کرد-، ودەموچاو ودەستەکانى شۆرد، پاشان خەوت، پاشان هەستا، کوندەیەکی ئاوی کردەوە، پاشان دەستنوێژی گرت؛ ئاوی زۆر بەکارنەهێنا بەڵام هەموو ئەندامەکانى بە جوانی شۆرد، نوێژی کرد، منیش هەستام وپشتم ڕێککردەوە؛ حەزم نەکرد بزانێت کە من سەیری دەکەم، دەستنوێژم گرت، هەستا ونوێژی کرد، منیش لە لای چەپی وەستام، بە گوێمەوە ڕامی کێشا ولە لای ڕاستی منی دانا، سیانزە ڕکاتی ئەنجامدا، پاشان پاڵکەوت وخەوت هەتاوەکو دەنگی پرخەی دەهات، وئەگەر بخەوتایە دەنگی پرخەی دەهات، لەو کاتەدا بیلال ئاگاداری کردەوە سەبارەت بە نزیکبوونەوەى کاتی نوێژی (بەیانی)، نوێژی کرد ودەستنوێژی نەگرت، ولە نزایەکیدا دەیفەرموو: «(اللهم اجعل في قلبي نورا، وفي بصري نورا، وفي سمعي نورا، وعن يميني نورا، وعن يساري نورا، وفوقي نورا، وتحتي نورا، وأمامي نورا، وخلفي نورا، واجعل لي نورا)*». *(واتە: خودایە ڕووناكی بخەرە نێو دڵمەوە، وڕووناكی بخەرە نێو بینینمەوە، وڕووناكی بخەرە نێو بیستنمەوە، وڕووناكی بخەرە لای ڕاستمەوە، وڕووناكی بخەرە لای چەپمەوە، وسەرەوەم ڕووناك بکەرەوە، وژێرەوەم ڕووناك بكەرەوە، وڕووناكی بخەرە پێشمەوە، وڕووناكی بخەرە پشتمەوە، وڕووناكیم پێببەخشە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە شەو لە ماڵی مەیمونەی پوری خەوت، مەیمونە خێزانى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا وپێویستیەکانى خۆی جێبەجێ کرد -سەرئاوی کرد-): واتا سەرئاوی کردن بە میز کردن ودەرکردنی پیسی ناو سک. (ودەموچاو ودەستەکانى شۆرد، پاشان خەوت): پاش ئەوەى سەرئاوی کرد دەست و دەموچاوی شۆرد بۆئەوەى پاک وچالاک بێتەوە. (پاشان هەستا، کوندەیەکی ئاوی کردەوە): واتا پاش ئەوەى لە خەو هەستا، دەمی کوندەیەکی کردەوە ئەمیش لە پێست دروستدەکرێت وئاو وشتی تری تێدا هەڵدەگیرێت، ودەمی کوندەکەى کردەوە ئەمیش بە کردنەوەى ئەو پەتەى بە دەمی کوندەکەوە بەستراوە بۆئەوەى ئاوەکەى نێوی نەڕژێت. (پاشان دەستنوێژی گرت): دەستنوێژێکی مامناوەندی گرت، بە بێ ئەوەى هیچ ئەندامێک جێبهێڵێت و نەشۆردرا بێت وبە بێ ئەوەى زیادەڕەوی بکات لە شۆردنى ئەندامەکاندا، بۆیە دەستنوێژێکی مامناوەند بوو. بۆیە ووتی: (ئاوی زۆر بەکارنەهێنا): واتا تەنها سێ جار ئەندامەکانى شۆرد، وئەمە دروستە وسونەتە. (بەڵام هەموو ئەندامەکانى بە جوانی شۆرد): واتا ئاو گەیشت بە هەموو ئەو ئەندامانەى واجبە ئاو پێیان بگات وبشۆردرێن وئەمەیش واجبە. (نوێژی کرد): واتا شەونوێژی کرد. (منیش هەستام وپشتم ڕێککردەوە): ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە سەیری پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم- لە کردەوەکانیدا، پاشان لەسەر جێگاکەی خۆی درێژ کردەوە، بۆئەوەى وا دەربخات خەوتووە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەست نەکات ئەو تەماشای دەکات. (حەزم نەکرد بزانێت کە من سەیری دەکەم): حەزی نەکرد بزانێت کە ئیبن عەباس تەماشای کردەوەکانی دەکات، ئەمە هۆکاری ئەوە بوو کە ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- خۆی لەسەر جێگاکەى درێژ کردەوە، چونکە مرۆڤ هەندێک جار لە ماڵەکەى خۆیدا هەندێک کردەوە دەکات حەز ناکات کەس بیبینێت، یان ترسا لەوەى هەندێک لەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واز لە هەندێک کردەوە بهێنێت بەهۆی تەماشاکردنی ئیبن عەباسەوە؛ چونکە خووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە بوو، هەندێک جار وازی لە هەندێک کردەوە دەهێنا لە ترسی ئەوەى نەوەک لەسەر ئومەتەکەى فەرز بکرێت. بۆیە بەم شێوەیە بە نهێنی سەیری پێغەمبەری کرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى هەموو خولەکێکی کردەوەکانى ببینێت لەو کاتەوەى لە خەو هەڵدەستێت هەتاوەکو بانگی بەیانی دەدرێت، ئەمیش نیشانەى سووربوونی ئیبن عەباسە -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر فێربوونی زانست لە بنچینەکەیەوە. دەڵێت: (دەستنوێژم گرت): ولە گێڕانەوەیەکی تردا: [دەستنوێژم گرت بەو شێوەیەی ئەو دەستنوێژی گرت]، ولە گێڕانەوەی -البخاري-دا: [هەستام وئەوەم ئەنجامدا هەروەکو چۆن ئەو ئەنجامیدا]. دەڵێت: (هەستا ونوێژی کرد، منیش لە لای چەپی وەستام): واتا کاتێک ئیبن عەباس پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە دەستی کردووە بە نوێژکردن ئەمیش دەستبەجێ دەستنوێژی گرت وچووە تەنیشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵام لە لای چەپی ڕاوەستا. (بە گوێمەوە ڕامی کێشا): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی ڕاکێشا ولە لای تەنیشتی چەپیەوە بردی بەرەو لای تەنیشتی ڕاستی، ولە گێڕانەوەیەکدا: [پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ڕاستی خستە سەر سەرم، وگوێی ڕاستمی گرت وبە دەستی نوشتاندیەوە]، سەرەتا دەستی دانا بۆئەوەى بتوانێت گوێی بگرێت یان دەستی ڕاستەوخۆ کەوتە سەر سەری، یان بۆئەوەى بەرەکەت دابەزێتە سەر ئیبن عەباس ولە هەموو کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبگات لەو شوێنەدا ولە شوێن وحاڵەتی تردا. [گوێی ڕاستمی گرت وبە دەستەکانى نوشتاندیەوە]: بۆئەوەى ئاگاداری بکاتەوە کە پێچەوانەى سونەتی کردووە، یان بۆئەوەى زیاتر بە ئاگا بێت بۆ لەبەرکردنی ئەو کردەوانە، یان بۆئەوەى باوێشک وحەزکردن لە خەو لە ڕوویدا نەمێنێت، یان ویستی لە لای چەپیەوە بیبات بەرەو لای ڕاستی، یان بۆیە بە هێواشی گوێی ڕاکێشا بۆئەوەى نەرمونیانی بەرامبەری نیشان بدات؛ چونکە ئەمە لە تاریکایی شەودا بووە هەروەکو ئیبن عەباس لە گێڕانەوەکەى -البخاري-دا باسی کردووە، و بۆئەوەى خۆشەویستی بۆی نیشان بدات، چونکە حاڵەتەکە پێویستی دەکرد وتەمەنی کەم بوو. (ولە لای ڕاستی منی دانا): واتا لە تەنیشتی چەپیەوە بردی بەرەو تەنیشتی ڕاستی، ئەمەیش شوێنی گونجاوە بۆ کەسێک بە تەنها لەگەڵ ئیمامدا نوێژ بکات. (سیانزە ڕکاتی ئەنجامدا): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو شەوەدا سیانزە ڕکاتی ئەنجامدا بە نوێژی ویتریشەوە، لە نێوان هەموو دوو ڕکاتێک سەلامدانەوە هەبوو، هەروەکو لە گێڕانەوەى -البخاري-دا هاتووە: [سەلامی دەدایەوە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک]، ولە گێڕانەوەیەکی تر لە -البخاري ومسلم-دا هاتووە: [پاشان دوو ڕکاتی ئەنجامدا، دواى ئەوە دوو ڕکاتی تر، دواى ئەوە دوو ڕکاتی تر، دواى ئەوە دوو ڕکاتی تر، دواى ئەوە دوو ڕکاتی تر، دواى ئەوە دوو ڕکاتی تر، پاشان نوێژی ویتری کرد]: واتا نوێژی ویتر بە جیا بوو لە دوو ڕکاتەکان، یەک ڕکات بوو بە یەک تەحیات خوێندن وسەلامدانەوەیشی هەیە، ئەگەر دوو ڕکات دوو ڕکات شەونوێژی کردبێت ئەوا شەش جار ئەم دوو ڕکاتیەی ئەنجامدا ئەمیش دەکاتە دوانزە ڕکات؛ جگە لە نوێژی ویتر، وهەموو نوێژەکەى لەو شەوەدا سیانزە ڕکات بوو، وپاش ئەو دوانزە ڕکاتە تەنها نوێژی ویتر مابوو کە یەک ڕکاتە. (پاشان پاڵکەوت وخەوت هەتاوەکو دەنگی پرخەی دەهات): واتا کاتێک خەوت وهەناسەی دەدا دەنگی پرخەى لێوە دەهات وئەمیش کاتێک مرۆڤ بخەوێت هەندێک جار ئەم دەنگەى لێوە دەردەچێت. (وئەگەر بخەوتایە دەنگی پرخەی دەهات، لەو کاتەدا بیلال ئاگاداری کردەوە سەبارەت بە نزیکبوونەوەى کاتی نوێژی -بەیانی-): واتا هەواڵی پێیدا سەبارەت بە نزیکبوونەوەى کاتی نوێژی بەیانی. (نوێژی کرد): سەرەتا نوێژی سونەتی کرد، پاشان دەرچوو بەرەو مزگەوت ونوێژی بەیانی بە جەماعەت کرد. (ودەستنوێژی نەگرت): بەڵکو تەنها دەستنوێژەکەى پێشووتر بەس بوو، وئەمیش تەنها لە تایبەتمەندی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە خەوتنی ئەو نابێتە هۆی ئەوەى دەستنوێژی بشکێت؛ چاوەکانى دەخەون بەڵام دڵی ناخەوێت، ئەگەر شتێک ببێت هەستی پێدەکات جیاواز لە خەڵکی تر، بۆیە کاتێک عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئایا دەخەویت پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکەیت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: [يا عائشة إن عيني تنامان ولا ينام قلبي] واتە: [ئەی عائیشە، چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت]. (ولە نزایەکیدا دەیفەرموو): واتا یەکێک لەو نزایانەی لەو شەوەدا دەیووت ئەم نزایە بوو. (اللهم اجعل في قلبي نورا، وفي بصري نورا، وفي سمعي نورا، وعن يميني نورا، وعن يساري نورا، وفوقي نورا، وتحتي نورا، وأمامي نورا، وخلفي نورا، واجعل لي نورا)*: داوای نور وڕۆشنایی کرد بۆ ئەندامەکانى وئاراستە وتەنیشتەکانى، ومەبەست ئەوەیە هەق وڕاستی بۆ ڕوون ببێتەوە وببێتە هۆی ڕۆشنایی وهیدایەت بۆی، بۆیە داواى نور وڕۆشنایی کرد لە هەموو ئەندامەکانى لاشەی وهەڵسوکەوتی وحاڵەتەکانى وهەر شەش ئاراستەکان بۆئەوەى لە هەموو حاڵەتێکدا تووشی گومڕایی نەبێت ونور وڕۆشنایی ڕاستی وهەقیقەتی هیدایەتی لێ ون نەبێت وگومڕا نەبێت، وسونەتە مسوڵمان ئەم نزا بەنرخە بخوێنێت چونکە زۆر زیاتر پێویستی بە نور وڕۆشنایی هیدایەت دەبێت لە ژیانیدا. *(واتە: خودایە ڕووناكی بخەرە نێو دڵمەوە، وڕووناكی بخەرە نێو بینینمەوە، وڕووناكی بخەرە نێو بیستنمەوە، وڕووناكی بخەرە لای ڕاستمەوە، وڕووناكی بخەرە لای چەپمەوە، وسەرەوەم ڕووناك بکەرەوە، وژێرەوەم ڕووناك بكەرەوە، وڕووناكی بخەرە پێشمەوە، وڕووناكی بخەرە پشتمەوە، وڕووناكیم پێببەخشە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر