عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم-: «لا يحل دم امرئ مسلم إلا بإحدى ثلاث: الثَّيِّبُ الزاني، والنفسُ بالنفس، والتاركُ لدينه المفارقُ للجماعة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وآله وسلم- دەفەرموێت: «خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نیە مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت: زیناکەرێک کە هاوسەرگیری کردبێت، کوشتنی نەفسێک بەهۆی ئەوەی کەسێکی تری کوشتووە، وئەوەی لە ئاین (ئیسلام) هەڵبگەڕێتەوە (مورتەد بێت) کە خۆی جیا بکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خوێنی مسوڵمان حەرامە وحەڵاڵ نابێت مەگەر بە یەکێک لەو سێ شتە نەبێت کە لە فەرموودەکەدا باسکراوە، ئەوەی هاوسەرگیری کردبێت وچووبێتە لای هاوسەرەکەی وپاش ئەمە زینا بکات، وئەوەی مسوڵمانێک بکوژێت بە ئەنقستەوە بە ناهەق، وئەوەی هەڵبگەڕێتەوە لە ئیسلام وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان، واتای فەرموودەکە ئەوەیە خوێنی حەڵاڵ نابێت بە جگە لەمانە، وئەو کوشتنانەی کە لە فەرموودەی تردا باسکراوە حوکمەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئەم کۆمەڵانە: وەکو کوشتنی کەسێک نێربازی کردبێت یان ئەوەی بچێتە لای مەحرەمێک؛ ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر کۆمەڵی یەکەم، بەڵام کوشتنی ساحیر وکەسانی تر لە سنوور دەرچوو ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ سەر کۆمەڵی سێیەم، وبەو شێوەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر