عن عبد الله بن بسر رضي الله عنه قال: أتى النبي صلى الله عليه وسلم رجل، فقال: يا رسول الله إن شرائع الإسلام قد كثرت علينا، فبابٌ نتمسك به جامع؟ قال: «لا يزال لسانك رَطْبًا من ذكر الله عز وجل ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لەسەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین کە هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی خوای گەورەی بەرز وشکۆدار».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پیاوێک لە هاوەڵان داوای لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە ڕێنموێنی بکات بۆ فەرمانێکی ئاسانی گشتگیر کە هەموو خێرێکی تێدا بێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆ یادی خوای گەورە، فەرمووی: بەردەوام زمانت تەڕ بێت بە یادی خوای گەورە، وبە بەردەوام شەو وڕۆژ یادی خودا بکەیت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیکر کردنی هەڵبژارد چونکە ئاسانە وپاداشتی زۆری لە سەرە وسوودی زۆرە کە لە ژماردن نایەت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر